سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟

11 Feb 2011

له‌سه‌روبه‌ندی هه‌وڵدان بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی کاری ڕێکخستن له‌ نیو یه‌کێتیدا پێویسته‌

کۆ به‌ندی ده‌سته‌کان و یه‌کخستنی بیر و تواناکان کاری بۆ بکرێت و چیدی ئیتر پاش ئه‌و گۆرانکارییه

گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م حزبه‌دا هات ڕیگه به کوتله‌ و کوتله‌کاری و دیارده‌ی دزێوی خزمخزمێنه‌و

پلیشانه‌وه‌ی خه‌ڵکه دڵسۆزه‌کانی نێو یه‌کیتی بۆ هه‌تایی بخرێته‌ سوچێکی له‌بیرکراوی مێژووه‌وه

ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی هه‌لومه‌رجه‌کانی چۆنیه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی یه‌کیتی بده‌ین ده‌کرێ په‌نجه بخه‌ینه‌ سه‌ر

هه‌موو ڕێگره‌کان و چاره‌سه‌ری له‌باری بۆ بدۆزینه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌بیت له لوتکه‌ی هه‌ڕه‌می سه‌رکردایه‌تیه‌وه

شۆربکرێته‌وه بۆ خواره‌وه بۆ نێۆ ڕێکخستنه‌کان و بکریته یاسا و سزای له پاش بیت بۆ هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت

سه‌رپێجی بکات .ده‌کرێ بیری تاکی ئه‌ندام سه‌ر له‌نوێ به یاسا ڕێکبخرێت و یاساش سه‌روه‌ری هه‌موان بێت

له‌سه‌رکردایه‌تیه‌وه تائه‌ندامێکی ساده‌ی ڕێکخستن.

هه‌وڵدان بۆ گه‌‌شه‌کردنو به‌ره‌وپیشچوون پیویستی به‌ دروستکردنی تۆڕیکی گه‌وره‌ی کۆکه‌ره‌وه‌ی تواناکانی

نێو ئه‌ندامانه ە کارکردن به‌وه‌ها میتۆدێک له‌سه‌ریکه‌وه په‌ره‌ ده‌دات به حزب و له‌سه‌ره‌که‌ی تریشه‌وه ئه‌ندام

هه‌ست به‌ بونی خۆی ده‌کات و هانده‌ر ده‌بێت بۆ به‌رده‌وام بون له‌ سه‌ر سکه‌ی خۆی ، ده‌بیت ئه‌م کاره‌ش

ده‌مه‌زه‌رد بکڕێته‌وه جار جار به ئاوڕدانه‌وه‌ لێی ئه‌ویش به‌سه‌رکردنه‌وه به‌ سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لێکردن.

دروستکردنه‌وه‌ی باوه‌ر لای ئه‌ندام کارێکی وائاسان نیه ده‌بێت ته‌واوی تواناکان له‌سه‌ر بخرێته‌ کار وه هاتنه‌وه‌

نێو خه‌ڵک باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره که پڕۆسه‌یههکی درێژ خایانه‌ و پێویستی به‌ سه‌رکرده‌ی

لێوه‌شاوه‌و کادیری ڕۆشنفیکرو ڕۆح سوک و خۆشه‌ویسته‌ له‌ نێو خه‌لکدا.

دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو بۆ چونه‌وه‌ نێو خه‌ڵک به‌گشتی که ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بێت ئه‌ویش

له‌ڕێی ئه‌ندامانه‌وه‌یه‌ که تۆ تاکێکی ته‌ندروستت په‌روه‌رده‌ کرد بۆ داهاتوو هه‌ر ئه‌و تاکه‌یه‌ که ده‌بێته‌ و چاوو ڕوی

تۆ له کۆمه‌ڵگه‌دا. ژیانه‌وه‌ی بیری تاک پێویستی به ئه‌کادیمی کردنیه‌تی ، ئه‌ویش به‌ کردنه‌وه‌ی خوله بۆ

دروستکردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی. چونکه ئاشکرایه‌ پڕۆفیشوناڵ بون له دوو ڕێگه‌وه‌ ده‌ بیت یان به

موماره‌سه‌ ده‌بێت یان خوێندن‌ بۆی. بنیاتنانه‌وه و ڕێکخستنه‌وه‌ی حزب به‌( شه‌نوکه‌و) کردنی سه‌رجه‌م

ئه‌ندامانیه‌تی. دروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی تۆکمه له ته‌ک ئه‌ندامدا کاری سه‌رکردایه‌تیه‌کی ژیره که

بنه‌ماو خشتی ئه‌و بینایه‌ پته‌و ده‌کات که به ده‌زگای رێکخستن ناوی ده‌برێت، ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی ئیتر بێنه‌

ده‌ره‌وه له بینا به‌رزه‌کانی خه‌یاڵ و به‌ هانای حزبه‌که‌یانه‌وه بێن که ته‌نها خوا و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆزیان پێوه‌

ماوه . ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌وه بخه‌نه سه‌ر شانیان که گه‌نده‌ڵی هه‌ندێک له‌وان ناسانیان به ئه‌ندامان. ده‌بێت

هه‌موو شتێک بگۆڕڕێت .هه‌رله شێوازی کارکردنه‌وه‌ تا چۆنیه‌تی ڕه‌فتاریان له‌ته‌ک ئه‌ندامدا . ده‌نا مه‌حاڵه به‌م

شێوه‌یه‌ی ئیستای کارکردنه ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌لک ده‌ڕه‌نجێنن و له ئاکامدا ده‌بنه حزبی که‌مینه‌ و سه‌رده‌می

ئاڵتونیی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ته‌واو ڕاده‌بورێ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان پۆشاکی شه‌فافی و رون نه‌که‌نه

باڵای کارو به‌رنامه‌یان .

به‌کرحه‌بیب

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact