سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

خێراترین گەشەی ئابوری لە جیهاندا!

13 Feb 2011

پێشبینی ئەکرێ ساڵی 2011 ئابوری قەتەر و تورکمانستان و عێراق بەشیوەیەکی زۆر خێراو و بەرچاو بەڕێژەی 11.5 تا 18.6 گەشە بکات. لە کاتێکدا باشوری ئەوروپا لە ڕیزی هەرە دواوەی ئەو بەرەو پێش چونە ئابوریەدایە. ئەمە لیستەی ناوی ئەو ووڵاتانەیە کە تا پێنج ساڵی ئایندە زۆر بە خێرایی پێشکەوتنی ئابوری بەخۆوە ئەبینن تا ئەگات بە و وڵاتانێک کە گەشەی ئابوری بە تەواوی تێیدا وەستاوە .


1. قەتەر...................... 18.6 % 5.1 %
2. توركمانستان................ 11.5 % 7.2 %
3. عراق........................ 11.5 % 10.2 %
4. غانا........................... 9.9 / 5.8
5. هايتي......................... 9.8 / 6.0
6. چين........................... 9.6 / 9.5
7. ليبيريا......................... 9.5 / 7.6
8. كونگۆ......................... 8.7 / 2.9
9. ئەتيوپيا.........................8.5 / 8.0
10. هندستان....................... 8.4 / 8.1
11. تيموری خۆرهەڵات...........8.2/ 6.3
12. لاوس.......................... 7.5 / 9.3
13. موزامبيق...................... 7.5 / 7.8
14. نيجيريا......................... 7.4 / 6.0
15. قيرگيزستان ....................7.1 / 4.7
16. ئەنغولا.........................7.1 / 4.2
17. مەنغوليا........................ 7.0 12.8
18. ئوزبكستان..................... 7.0 / 6.0
19. سريلانكا........................7.0 / 6.5
20. کۆماری كونگوی دیموکراتی.7.0 / 6.9
21. ئەفغانستان..................... 6.8 / 7.0
22. كەمبوديا........................6.8 / 6.8
23. فيتنام............................6.8 / 7.5
24. پاناما........................... 6.7 / 6.7
25. تەنزانيا........................ 6.7 / 7.0
26. بۆتان........................... 6.6 / 4.7
27. زامبيا.......................... 6.4 / 7.4
28. بەنگلاديش.................... 6.3 / 7.0
29. ڕوسیای سپی................ 6.2 / 4.5
30. ئەندونيسيا.................... 6.2 / 7.0
31. ليبيا............................ 6.2 / 7.7
32. سودان..........................6.2 / 5.1
33. ملاوی......................... 6.2 / 6.8
34. ئۆگەندا........................ 6.1 / 7.0
35. شيلي........................... 6.0 / 4.5
36. پيرو........................... 6.0 / 5.7
37. کاپ ڤێرد..................... 6.0 / 6.8
38. كۆسۆڤۆ....................... 5.9 / 4.4
39. ڕواندا......................... 5.9 / 6.5
40. كينيا........................... 5.8 / 6.5
41. پاپوا گينيای تازە............. 5.5 / 5.0
42. کۆماری دۆمینکان.......... 5.5 / 6.0
43. میسر......................... 5.5 / 6.5
44. سوريا........................ 5.5 / 5.6
45. ساو تومي و پرينسيپی...... 5.5 / 29،3
46. جيبۆتی........................5.4 / 6.2
47. گامبيا..........................5.4 / 5.4
48. مالی........................... 5.4 / 4.5
49. ماليزيا......................... 5.3 / 5.0
50. دورگەکانی سلێمان........... 5.2 / 10،5
51. نێجیریا........................ 5.2 / 4.4
52. سيراليون...................... 5.2 / 6.5
53. كازاگستان..................... 5.1 / 6.5
54. موريتانيا....................... 5.1 / 4.7
55. تاجيكستان...................... 5.0 / 5.0
56. بۆرما........................... 5.0 / 5.0
57. پاراگوای....................... 5.0 / 4.0
58. ئۆرۆگوای...................... 5.0 / 4.0
59. لوبنان........................... 5.0 / 4.0
60. گابون........................... 5.0 / 2.4
61. سيشيل.......................... 5.0 / 5.0
62. تونس........................... 4.8 / 5.8
63. بوتسوانا......................... 4.8 / 5.3
64. ناميبيا........................... 4.8 / 4.2
65. هونگ كونگ.................. 4.7 / 4.3
66. سورينام........................ 4.7 / 6.0
67. عومان......................... 4.7 / 4.5
68. بوركينا فاسو.................. 4.7 / 6.5
69. ئەرمينيا........................ 4.6 / 4.0
70. كولومبيا........................ 4.6 / 4.5
71. كوريا.......................... 4.5 / 4.0
72. سنگافورە.......................4.5 / 4.0
73. مونتێنێگرۆ.................... 4.5 / 4.0
74. ئۆكرانيا....................... 4.5 / 4.0
75. فلیپين.......................... 4.5 / 4.5
76. بۆليفيا......................... 4.5 / 4.5
77. بەحرێن....................... 4.5 / 5.2
78. عەرەبستانی سعودی......... 4.5 / 4.7
79. بۆروندی...................... 4.5 / 5.0
80. زيمبابوی..................... 4.5 / 4.5
81. تايوان......................... 4.4 / 5.0
82. كويت......................... 4.4 / 5.3
83. سنیگال....................... 4.4 / 5.0
84. سلوفاكيا..................... 4.3 / 4.2
85. ڕوسيا........................ 4.3 / 4.0


86. ئێران............................. 3.0 / 3.0
87. كاميرون..........................2.9 / 3.5
88. پاكستان.......................... 2.8 / 6.0
89. ئەريتريا......................... 2.8 / 3.7
90. مەدغشقر.........................2.8 / 5.0
91. كەندا............................. 2.7 / 2.0
92. سويد............................. 2.6 / 3.4
93. گواتيمالا......................... 2.6 / 3.2
94. دومينيكا......................... 2.5 / 3.0
95. سلفادور......................... 2.5 / 4.0
96. ترينيداد وتوباگو................ 2.5 / 2.6
97. دورگەکانی مانگ.............. 2.5 / 4.0
98. سوازيلاند....................... 2.5 / 2.4
99. سلوڤينيا......................... 2.4 / 2.5
100. ئەمریکا...................... 2.3 / 2.6
101. ئيرلەندا...................... 2.3 / 3.5
102. دانمارك..................... 2.3 / 1.9
103. بليز.......................... 2.3 / 2.5
104. ئەكوادور.................... 2.3 / 2.0
105. سانت لوسيا.................. 2.3 / 3.8
106. کۆماری چیک.............. 2.2 / 3.5
107. گینیا......................... 2.1 / 0.7
108. ئەڵمانيا....................... 2.0 / 1.3
109. فینلەندا....................... 2.0 / 1.8
110. بریتانیا....................... 2.0 / 2.6
111. بولگاريا..................... 2.0 / 5.0
112. هەنگاريا.....................2.0 / 3.0
113. ڤيجی........................ 2.0 / 2.4
114. گرينادا...................... 2.0 / 4.0
115. سانت فنسنت وگرينادين... 2.0 / 3.5
116. قوبروس.................... 1.8 / 3.0
117. نەرويج..................... 1.8 / 2.0
118. ئازەربايجان................ 1.8 / 0.9
119. جامايكا..................... 1.8 / 2.1
120. هولەندا..................... 1.7 / 1.9
121. بەلجيكا.................... 1.7 / 1.9
122. مالتا.........................1.7 / 2.5
123. سويسرا.................... 1.7 / 2.0
124. تونگا....................... 1.7 / 1.8
125. فەرەنسا.................... 1.6 / 2.1
126. نەمسا ......................1.6 / 1.8
127. كرواتيا..................... 1.6 / 3.0
128. يابان........................ 1.5 / 1.7
129. رۆمانيا......................1.5 / 4.2
130. دورگەکانی بەهاما......... 1.5 / 2.5
131. كيريباتي.................... 1.2 / 1.2
132. ئیتالیا........................ 1.0 / 1.3
133. برونای...................... 1.0 / 1.6
134. ئیسپانيا...................... 0.7 / 2.0
135. سانت كيتس ونيفيس........ 0.5 / 2.0
136. فەنزويلا..................... 0.5 / 1.7
137. پورتوگال.................... 0.0 / 1.2
138. يۆنان......................... 2.7 -2.6


هەڵاوسانە ئابوریەکەی باشوری ئەوروپا وەک بەتانیەکی تەڕکراو وایە کە دراوە بەسەر ئابوری ووڵاتانی خاوەن یۆرۆدا بۆ ئایندەی چاوەڕوان کراو.
بەپێی لێکدانەوەکانی سندوقی نەقدی جیهانی بەشێوەیەکی گشتی گەشەی ئابوری لە ڕۆژئاوا توشی شەلەل بوە، لە نێوانیشیاندا ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یابان و ئەوروپای ڕۆژئاوا کە بە ڕێژەی ناوەندی لەنێوان 2.2 لەسەدا ئەبێ بۆ ساڵی 2011.

لە کۆتایی کڵێشەکەدا ناوی ووڵاتانێک هاتوە کە گەشەی ئابوری بۆ ساڵی 2011 سفرە یاخود ژێر سفریشە، وەک ووڵاتانی یۆنان، پورتوگاڵ، ئیسپانیا. کە پێشبینی ئەکرێ تا ساڵی 2015 گەشەی ئابوری لەم ووڵاتانەدا بە ڕێژەی 2.4 بێت لە سەدا.

تەنها ووڵاتانێک کە گەشەی ئابوری تێیاندا بە ڕێژەیەکی زۆر باش پەرەی سەندوە ووڵاتانی نامی و ئاسیان، کە گەشەی ئابوری ئەگاتە نزیکەی 8.4 لەسەدا تا ناوەڕاستی 2011، وە ئەم هەڵکشانەش بە درێژایی پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوام ئەبێ. ئەمەش بە گوێرەی پێشبینی سندوقی نەقدی جیهانی.

وەک پێشبینی ئەکرا چین لە ناوچەکەدا لوتکەی گەشەی ئابوری بە خۆوە بینیوە و کە لە تا ناوەڕاستی ساڵی 2011 خۆی ئەدا لە نزیکەی 9.6 لەسەدا، هەروەها ئەم گەشە سەندنە پەلی هاویشتوە بۆ ووڵاتانی درواسێشی نمونە کازاخستان.

وەگەرخستنی سەرمایە لە کازاخستان بێشک شاندانە لە شانی گەشەی ئابوری لە چین، چین گەورەترین ووڵاتی جیهانە لە کڕینی کانزا خامەکاندا، بۆیە کازاخستان و ڕوسیاش گەورەترین ووڵاتانی خاوەن کانزای خامن لە ناوچەکەدا، ئەمە گوتەی جینس ئەلڤێرۆیە کە شارەزاو هەڵسوڕێنەری ئابوریە لە کازاخستان و ناوەڕاستی ئاسیادا.

داینامۆی گەشە سەندنی ئابوریەی کازاخستان ئەو کانزا خامانەن کە لە ووڵاتەکەدا هەیە وەک نەوت، گاز و کانزا سەرەکیەکانی دیکە، بۆیە بەگەرخستنی سەرمایە لە کازاخستان گەورەترین هەڕەشەیە لە بەرەو پێش چونی ئەو گەشە ئابوریەی ووڵاتی چین.
هەروەکو چۆن خەتەرێکی سیاسی و قانونیش ئەبێ لەسەر چین بە گوتەی جینس ئەلڤێرۆ، بەڵام ئەم کاریگەریەی کازاخستان لەسەر چین ناتوانرێ بەراورد بکرێ بە کاریگەری ڕوسیا لە بەرامبەر چین.

لێرەدا ناوچەیەکی دیکەش دێتە بەرچاو کە گەشەی ئابوری تێیدا پەرەی سەندوە و ووڵاتانی ئەروپای ڕۆژئاواو ئەمریکای بە چەند هەنگاوێک دوای خۆی خستوە، ئەویش خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقایە.

لێرەدا مەبەست لە باکوری ئەفریقا ووڵاتی میسرە کە پێشبینی ئەکرێ گەشەی ئابوری تێیدا لەم ساڵانەدا بگاتە 5.5 بۆ 6.5 لەسەدا.
هەروەها سندوقی نەقدی جیهانی پێسبینی ئەکات ووڵاتانی ئەمریکای لاتینش گەشەی ئابوری بە خۆیانەوە ببینین، بە ڕێژەی 4 لەسەدا بۆ ساڵی 2011 و 3.9 بۆ ساڵی 2015
ووڵاتانی ئەوروپای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەوروپا گەشەسەندنێکی ئەوتۆ بەخۆوە نابینن لە ساڵانی ئایندەدا، بەجۆرێک کە تا ساڵی 2015 پێشبینی ئەکرێ گەشەی ئابوری لەم ناوچانەدا تەنها لە نێوان 3.1 تا 4.1 لە سەدا بێت.
بەو هۆیەوە کە ووڵاتانی ئەوروپای شەرقی بە شیوەیەکی گشتی پشت بە هەناردەکردنی کاڵا ئەبەستن وە ئەو ووڵاتانەی کە زۆربەی هەناردەکانی بۆ ئەنێرن ووڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوای خاوەن یۆرۆیە کەواتە ئەمە ئەو هۆکارەیە کە ئەبێتە هۆی لاوازی گەشەی ئابوری لە ووڵاتانی ئەوروپای خۆرهەڵاتدا.

Hemen7@gmail.com

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact