سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌

19 Feb 2011

له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی دا باوه‌ڕناكرێ هیچ پێویستێك به‌قه‌د پێویستی ئارامی و هێمنی و لێكگه‌یشتن زه‌رووربێت بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی .هه‌ركاتآ كه‌ ئارامی و ئاسایش نه‌ما ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا دووچاری په‌شێویی و په‌شۆكان و ترس و دله‌ ڕاوكێ و هه‌ڵگرتنی ڕق ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر .له‌و كات و ساتانه‌ پرسی به‌رپرسیاره‌تی سیاسی و ئابوری و ئاسایشی ولات ده‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ری هه‌ڵچون و لێكخشان و گه‌رمبوون و پاشان پێك هه‌ڵپژان و ئازاردانی یه‌كتر .ئه‌وكاتانه‌ش جگه‌ له‌ تێكدان و خوێن ڕشتن و كاوڵكاری ولات هیچی تر له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌ست ناهێت .جوانیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و كراوه‌ و دیمۆكراسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ ڕای خۆی بلێ و بینووسێ و بیخاته‌ ڕوو .به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێته‌ هۆی ووروژاندنی به‌رامبه‌ر و ئازاردانی ئه‌وی تر .ئازادی خۆی به‌كاربهێنێ ،به‌لام نه‌گاته‌ پێشێل كردنی سنوری ئازادی ئه‌وی تر .كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌كۆنه‌وه‌ كۆمه‌لگایه‌كی وه‌رگر بووه‌ له‌ زۆربه‌ی ئاین و ئاینزا و ئایدۆلۆژیه‌كانی تر.بۆیه‌ خۆی خاوه‌نی هیچ یه‌كآ له‌و ئاین و ئاینزا و ئایدۆلۆژیه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیانه‌ نیه‌ كه‌ تێیدایه‌ .هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكردوه‌ له‌ كۆندا ئه‌وه‌نده‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن نه‌بێ له‌گه‌ل یه‌كتردا .له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه‌ فه‌زایه‌كی ئازاد و كراوه‌ هاتۆته‌ كایه‌ ،هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن زۆربووه‌ ,له‌هه‌مان كاتیشدا كه‌سانێكی زۆریش په‌یدا بوون به‌ڕاست و چه‌پدا ده‌ینووسن و ده‌یلێن و په‌لاماری سنور و مافی ئه‌وی ترده‌دات .بۆیه‌ له‌م دوایه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ كۆمه‌لگای ئێمه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ك بارگاوی ده‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌ بیر و باوه‌ڕی توند ڕه‌وانه‌ .ئه‌مه‌ش سوچه‌كه‌ی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پشتی ئاراسته‌كردنی ووتار و لێدوانه‌كانیانن .به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ندین ده‌قی ئاینی و نائاینی .هه‌ر له‌م پێودانگه‌وه‌ سازكردنی كۆنفرانسی "گفتوگۆی دامه‌زراوه‌ ئاینی و ڕۆشنبیریه‌كان بۆ پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی" له‌لایه‌ن به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌لاتی هه‌رێمه‌وه‌ .نیشانه‌ی هه‌ستیاری و مه‌ترسیداری ڕه‌وشه‌كه‌یه‌ .به‌لام تێكه‌ل بوونی مامۆستایانی ئاینی و ئه‌وانه‌ی قه‌له‌م به‌ده‌ستن و خاوه‌نی فكری جیاوازن .كارێكی زۆر باش و ته‌ندروست بوو كاتآ گفتوگۆی توند و نه‌رمكرا له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و دیاردانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆمه‌لگای ئێمه‌ خه‌ریكه‌ باڵده‌كێشێ .تێكه‌ڵ بوون و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌ نزیك یه‌كتر و له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌رنامه‌ جۆرێك تێگه‌یشتن و قبولكردنی یه‌كتر ده‌خاته‌ ڕووه‌ وه‌ .بێگومان گه‌ر له‌ پاشان هه‌ر كه‌سه‌ و بچێته‌وه‌ شوێن و مینبه‌ری خۆی كار به‌زمانی لێكگه‌یشتن و یه‌كتر قبولكردن بكات .ئه‌وه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر و گوێگری خۆی ده‌بێت .بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌لی كورده‌واری له‌ سیاسی و ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و مامۆستای ئاینی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وشی كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ ،ده‌بێ زۆر به‌ به‌رپرسیارانه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل نووسین و لێدوان و ووتاره‌كانی خۆیاندا بكه‌ن .چونكه‌ هۆكاره‌كانی گه‌یاندن زۆر بووه‌ و خه‌لكیش هۆشیاری په‌یداكردوه‌ و خوێندنه‌وه‌ی سه‌راووبنی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو بابه‌تێك و لێدوانێك .ئالۆزكردنی ڕه‌وشی ئارامی كوردستان كارێكی زۆر خراپه‌ بۆسه‌ر ئێستا وئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان,له‌ ڕووی ئاوه‌دانی زیاتر و گه‌شه‌ی ئابوری و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌ كۆمه‌لایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی وئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان و توێژه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تر .ئه‌وه‌ی زه‌رووریاتی كۆمه‌لی ئێمه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دانوستان و گفتوگۆی به‌رده‌وام و هێمنانه‌یه‌ به‌ نه‌هێنی و ئاشكرا .له‌به‌رچاوی كۆمه‌لانی خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێ له‌سه‌ر خه‌ڵك تاكو ئه‌وانیش فێری یه‌كتر قبولكردن و تێگه‌یشتنی زیاتری هه‌موو ئاراسته‌ و بۆچوونه‌كان بن .ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی پێویستیه‌كی ژیاری سه‌رده‌مه‌ بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان .ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌شی زۆری ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی سیاسیه‌كان و مامۆستایانی ئاینی و ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن به‌هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه‌ .بۆیه‌ ئاشتی و ئارامی بۆ كۆمه‌لگای ئێمه‌ زۆر پێویسته‌ .چونكه‌ تازه‌ خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕاسته‌ ڕێگای ئارامی و له‌زه‌ته‌كانی ژیان پێویسته‌ گه‌شه‌ی پێ بده‌ین نه‌وه‌ك بیشێوێنین .

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact