سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ڕێگرتن له ‌قه‌یران

19 Feb 2011

به‌یاننامه‌ تووندوتیژه‌که‌ ته‌گژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێوه‌ندی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وشه‌قامی کوردی نایه‌وه‌،که‌ ده‌کرا هه‌مان ئه‌و دیدو بۆچوونه‌وخاڵه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ به‌زمانێکی نه‌رم له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی حکومه‌تی هه‌رێم به‌پرس وڕای کۆمه‌ڵێ پسپۆڕو لێزان و به‌سه‌رپه‌رشتی خۆیان له‌ ڕێی فراکسیۆنی گۆڕان ویان موعاره‌زه‌ به‌گشتی پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکرایه‌،ئه‌و کات پڕۆژه‌که‌ ده‌بوو به‌ پڕۆژه‌یه‌کی یاسایی وبه‌ سه‌قفێکی زه‌مه‌نی سنووردار ده‌توانراداواله‌حکومه‌ت بکریت بڕگه‌و خاڵه‌کانی جێبه‌چی بکات، له‌کاتی جێبه‌جێنه‌کردنیشیدا ده‌کرا ڕێگایه‌کی تری ئاشتیانه‌تر بدۆزرێته‌وه‌ که‌ نه‌بوایه‌ هۆی نانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی که‌ دڵه‌ڕاوکێ ومه‌ترسی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دروست کردووه‌‌،به‌ڵام دیاره‌ مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌و زمانه‌ زبره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ،پرۆتێستی ده‌سه‌ڵات وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێکی گشتی وبه‌زۆرینه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیانی خه‌ڵکی کوردستان دروست بوه‌،دروستکردنی ئاژاوه‌و ته‌نگژه‌ی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی له‌پێناو وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵات وپله‌و پایه‌ی خۆیاندا ده‌یانه‌وێ خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌و میلله‌ته‌ به‌فیڕۆ بده‌ن وکارێکی وابکه‌ن وئه‌زموونه‌که‌مان له‌که‌دار بکه‌ن،ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌کردنی بارودۆخه‌که‌و گۆڕانی ئه‌و قۆناغه‌ له‌ ته‌نگژه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێکی سیاسی ونانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ئاشووب وتێکچوونی باری ئارامی شاره‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌موو لایه‌که‌ به‌ گۆڕان وموعاره‌زه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ،گه‌رهکه‌ هه‌ردوو لا به‌خۆدابچنه‌وه‌ ،حکومه‌ت به‌جدی هه‌وڵی چاره‌کردنی ئه‌و گرفتانه‌ بدات که‌ عه‌یامێکه‌‌ بوونه‌ته‌ جێی ناڕه‌زایی خه‌ڵک وشه‌قامی کوردی و بگره‌ جێی ناڕه‌زایی کاربه‌ده‌ستانی حیزبی وحکومیش ،حیکمه‌ت له‌چاره‌سه‌رکردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و باره‌ گرژه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌بێ ئه‌وان به‌زمانێکی دۆستانه‌ داواکانیان به‌ڕێگه‌یه‌کی یاسایی پێشکه‌ش بکه‌ن ،ئه‌وکات چیدی خه‌مساردی له‌چاره‌کردنی گه‌نده‌ڵی ، بێسه‌روبه‌ری ئیداری،کاری خزمه‌تگوزاری،کێشه‌کانی خه‌ڵک قه‌بووڵ ناکرێ ،چاککردنی ئه‌و باره سیاسیه‌‌ نائاساییه‌ بڕیارێکی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌کێتی وپارتی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێویسته‌و حکومه‌تی دکتۆر به‌رهه‌میش ده‌بێت ئازاو زیره‌کتر له‌جاران شان بداته‌ به‌ر گۆڕینی باره‌ ‌ئیداریه‌که‌.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact