سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

پەیامەکەی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ

20 Feb 2011

به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه‌

جه‌ماوه‌ری‌ به‌شه‌ره‌ف و تێكۆشه‌ری‌ كوردستان .. شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌

سلاَوێكی‌ شۆرشگێرانه‌ی‌ گه‌رمتان لێبێت .

سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ ناسك و هه‌ستیاره‌ی‌ كه‌ گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت ،پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی‌ قاره‌مانی‌ كوردستان هه‌ست بكه‌ن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ سه‌ر شانیان له‌ پاراستنی‌ ئه‌منیه‌تی‌ ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌دا . كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بارودۆخی ئه‌منی شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان تێكچوه‌ و هه‌مومان نیگه‌رانین به‌م پێشهاته‌ نه‌ویستراوه‌. سه‌رئه‌نجام چه‌ند رۆژێكه‌ كاروكاسبی‌ هاوولاَتیانی‌ ئه‌م شاره‌ وه‌ستاوه‌و خه‌ڵكی ده‌ستی‌ له‌سه‌ر دڵیه‌تی‌ كه‌ جارێكی‌ تر شه‌ڕی‌ نه‌گریسی‌ براكوژی‌ ڕوو بداته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی‌ ماڵوێرانی‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و له‌ ده‌ستدانی‌ ئه‌و ئازادیه‌ی‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی‌ و پاراستنی‌ ئازادی‌ و ده‌سكه‌وته‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین .
له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین ،كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ هینراونه‌ته‌ سنووره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان ، وه‌ بڕیاره‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ ( یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتوو ) له‌سه‌ر یه‌ك مێزی‌ گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
دیاره‌ ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ست خۆشی‌ له‌ گه‌لاَنی‌ میسرو تونس ده‌كه‌ین و پیرۆزباییی‌ له‌ هه‌موو ئازادیخوازانی‌ جیهان ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كانیان، به‌و هیوایه‌ین ئه‌مه‌ ببێته‌ هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ دیموكراسی‌ كوردستانیش قۆناغێكی‌ دیكه‌ له‌ نوێبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ به‌ گیانی‌ لێبوردنه‌وه‌و لێكتر قبوڵكردن هه‌نگاوی‌ زیاتر بنێن بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌له‌كه‌مان ، دواجار ئه‌م شه‌پۆله‌ دیموكراسیه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌، ده‌رژێته‌ خانه‌ی‌ به‌رژوه‌ندی ئێمه‌و به‌دیهاتنی ته‌واوی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ها له‌ پێناوی‌ به‌ دیهێنانی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان تێبكۆشن و وه‌كو باشووری‌ سودان گه‌له‌كه‌مان به‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسین شاد بێت .
هاوولاَتیانی‌ كوردستان ..دانیشتوانی‌ خۆشه‌ویستی‌ شاری‌ سلێمانی‌
له‌م ساڵدا بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌موو لایه‌ك ئازادانه‌و دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ فشارێك هه‌موومان ده‌چینه‌وه‌ به‌رده‌م سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م پرۆسه‌ دیموكراسیه‌وه‌ پێویسته‌ ململانێ‌ سیاسیه‌كان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌ ، ته‌نها له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ته‌باییی‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ هاوولاَتیان به‌ره‌و پێش ده‌چێت ، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م له‌ڕووانگه‌ی‌ هه‌ستكردنتان به‌ به‌رپرسیارێتی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییتان كۆتاییی‌ به‌م بارودۆخه‌ بهێنین . خوێنی‌ ڕێژوانی‌ جوانه‌مه‌رگ و قوربانیه‌كانی‌ تر ببێته‌ هه‌وێنی‌ ئاشتی‌ و برایه‌تی‌ و یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه‌ ژیان .

بژی‌ كورد , بژی‌ كوردستان
نه‌مری‌ و سه‌ربه‌رزی‌ بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان

براتان
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی‌
20/2/2011

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact