|
|
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
22 Feb 2011
له‌ھه‌موو شوێنێکی جیھاندا شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندندا دانایی و دان به‌خۆداگرتنی ده‌وێ چونکه له‌کاتی خۆپیشانداندا ھیچ شتێک گه‌ره‌نتی به‌کارھێنانی ھێز ناکا، چ له‌لایه‌ن ده‌زگای پۆلیسه‌وه چ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، ھه‌موو خۆپیشاندانێکیش له‌ناوه‌ڕۆکدا دایه‌لۆگه له‌نێوان ھاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت و وه‌ک ھه‌ر دایه‌لۆگێکی ئاسایی، ده‌شێ ئه‌م چه‌شنه دایه‌لۆگه ئاڵۆزیی تێ بکه‌وێ. ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی که له‌پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه سلێمانییان گرتووه‌ته‌وه، ده‌شێ ره‌نگدانه‌وه‌ی بوونی قه‌یرانێکی سیاسی بن له‌ھه‌رێمدا که‌به‌بێ ئه‌نجامدانی چاکسازیی سیاسیی و ئابووری ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بکرێ، له‌ھه‌رێمدا لێپرسراوان له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست باسی بوونی گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕی و پێویستی چاکسازی ده‌که‌ن و به‌م پێیه داننانی ره‌سمیی به‌بوونی گه‌نده‌ڵی و پێویستی چاکسازیدا ھه‌یه، که‌دواترینیان داننانی سه‌رۆکی ھه‌رێمه به‌بوونی گه‌نده‌ڵیدا له‌وتاره‌که‌ی (١٢)ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ھه‌ولێر له‌دوتوێی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی که‌بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیری و ئایین به‌سترا بوو، پێش ئه‌ویش سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ته‌ئاخی)دا دانی به‌بوونی گه‌نده‌ڵیدا ناو له‌کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش، له‌سه‌روبه‌ندی کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌سلێمانی، دانی به‌بوونی که‌موکوڕیدا نا. مه‌سه‌له‌که بوون و نه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی نییه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که شێوه‌ی کارکردنه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، ھێشتنه‌وه‌ی ئه‌م گیروگرفته به‌بێ چاره‌سه‌ر کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ھاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت به‌جێ دێڵێ به‌کرده‌وه، مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی داننان نییه به‌بوونی گه‌نده‌ڵی و کهموکوڕیداو له‌ڕاستیدا داننان بوبوونی گه‌نده‌ڵی و پێویستی چاکسازیدا به‌بی َھهنگاونان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یه‌که‌میان و ئه‌نجامدانی دووه‌میان ھیچ بایه‌خێکی نییه، خاڵه گرنگه‌که ئه‌وه‌یه که‌چۆن ئه‌م داننانه ببێت به‌ھه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاکسازی. له‌ھه‌لومه‌رجێکی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستادا ده‌بێ زۆر له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا راستگۆ بین و دان به‌وه‌دا بنێین که‌دیدی حکومه‌ت بۆ شێوه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاکسازی تائێستا شێواویی پێوه دیاره، نه‌بوونی ستراتیجێکی روون بۆ چاکسازیی سیاسی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بوارێکی وای پێکنه‌ھێناوه که له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی سه‌رنجڕاکێش به‌ده‌ست بێ، چه‌ند ھه‌نگاوه‌کان له‌م رووه‌وه سست بن، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌رفه‌تێکی زۆرتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی پێک دێ و له‌سایه‌ی نه‌بوونی دایه‌لۆگێکی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو، ده‌شێ ره‌وشه‌که ئاڵۆزتر بێ. خاڵی گرنگ له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه که‌خۆپیشاندان له‌گه‌وھه‌ردا ئاماژه‌یه بۆ په‌یدابوونی په‌یوه‌ندییه‌کی شایسته‌ی پێداچوونه‌وه له‌نێوان ھاووڵاتیان و حکومه‌تدا، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که‌ھیچ ده‌رفه‌تێک بۆ نه‌ھێشتنی فاکته‌ره‌کانی لێک تێنه‌گه‌یشتن نه‌ماوه، کێشه‌که له‌وه‌دایه که‌خۆپیشاندان، ئه‌گه‌ر به‌ورد و به‌وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێ، ده‌شێ ئاستی ئاڵۆزییه‌کان زیاد بکاو ئه‌گه‌ر خراپیش ھه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێت، ده‌شێ دیوارێکی به‌رزتر له‌نێوان ھاووڵاتیان و حکومه‌تدا دروست بکا. رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی، ده‌ریانخست کهھهرێمهکهمان به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که وای لێ تێگه‌یشتبووین، دوور نییه له‌په‌تای شێواویی سیاسی، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ھۆی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه‌و پێویست به‌وه ده‌کا که‌به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه‌و دوور لهمجامهلات ماوه‌ی ساڵ و نیوی رابردووی ھه‌رێم ھه‌ڵبسه‌نگێنین و به‌چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه ته‌ته‌ڵه‌ی بکه‌ین. |
|
|
|