سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

کەموکورتییەکان بەزمانی شارستانی, نەک بەشێواندنی بارودۆخەکە

22 Feb 2011

سەبارەت بە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی ھەرێمی کوردستان بە گشتیی و شاری سلێمانی بە تایبەتی، کە بووە ھۆی تێکچوونی بارودۆخی ئاسایش و کوژرانی یەک کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی تر، د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەفۆنیدا کە رادیۆی نەوا لەگەڵیدا سازی کردبوو، بەڵێنی دا بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە بوونەتە ھۆکاری ئەو رووداوانەو یاساش پێوەری یەکەم دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ھەر کێشەیەک، ھەر لەو دیمانەیەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی نیشانەی زیندوێتی شارەکەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ لەیاسادەرچووندا نین.

* دیارە جەنابت ئاگات لەو بەیاننامانەیە، کە سەرجەمیان لەم چەند رۆژەدا بڵاوکراونەتەوە، چ بەیاننامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و چ بەیاننامەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دواتر بەیاننامەی ھەردوو لایەن، یەکێتی و پارتی و پاشان چەند بەیاننامەیەک لەلایەن خەڵکانی رۆشنبیرو یاخود بەیاننامەی ژنان کە سەرجەمیان داوا دەکەن حکومەت رۆڵی ھەبێ و ھەق بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسەی کە ھەقی خوراوە، ئەمەم وەکو بیرھێنانەوەیەک لەسەر بەیاننامەکان بۆ جەنابتم باس کرد، بەڵام سەرەتا دەمەوێ ئەوە بپرسم وەکو ھەر رۆژنامەنووسێک وەکو ھاووڵاتییەک دەمەوێ بزانم کاتێک پێت راگەیانرا کە رووداوێکی وا روویدا لە شاری سلێمانی و قوربانیی لێ کەوتۆتەوە و گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵ بۆتە قوربانی، جەنابت لە کوێ بویت و ھەستت چی بوو؟
- بەرلەوەی وەکو سەرۆکی حکومەت وەکو ھاووڵاتییەک وەکو ھاوشارییەکی سلێمانیش ئەم رووداوانە بە رووداوی دڵتەزێن و جەرگبڕ دەزانم و پێموایە دیاردەیەکی زۆر ناشارستانی و ناڕەحەتە کە رووی کردۆتە شارەکەمان و رووی کردۆتە وڵاتەکەمان. ئەرکی سەرشانیشمانە ھەموومان بەیەکەوە کاربکەین، حکومەت و ھاووڵاتیان، ھێزە سیاسییەکان، ئەم بارودۆخە ئارام بکەینەوە بەڵێ حکومەت ئەرکی سەرشانییەتی ئەمنییەتی خەڵک، موڵک و ماڵی خەڵک بپارێزێت لە ھەمانکاتیشدا ئازادییەکان بپارێزێت.
مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دیموکراتی سەلمێنراوی ھەموو خەڵکێکە بەڵام لە چوارچێوەی قانوندا، بەداخەوە ئەوەی کە رووی کردۆتە ئەم شارە و بەبەرنامەی جیا، بە ئەجێندای جیاجیا ھەوڵی دروستکردنی بارگرژییەک و توندو تیژییەکە بۆ ئەوەی ململانێی سیاسی لە ململانێیەکی دیموکراتی و بۆچوونی جیاوازەوە بگۆڕێت بۆ لە یەکتر کوشتن و رووبەڕوو بوونەوەی خەڵک لەگەڵ حکومەتی خۆیاندا، ئەمە کارێکی خراپە کارێکی ناڕەوایە لە رۆژی یەکەمی سەرھەڵدانی ئەم قەیرانەوە، ھۆکارەکانی ھەڵبەتە ھەمەلایەنەن، ئێمە وەکو حکومەت ھەوڵمانداوە بارودۆخەکە ئارام بکەینەوە رێوشوێنی ئەمنی پێویستیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی خەڵکی ئاژاوەگیڕو خەڵکێک کە دەیەوێت ئەم کەش و ھەوایە تێکبدات، نەتوانن ئاقاری ئەم وەزعە بەلایەکدا بەرن کە بەزەرەری ھەموو خەڵکی ئەم وڵاتە بێت نەک تەنھا شاری سلێمانی، بۆیە من لێرەوە بانگەوازی خۆم دووبارە دەکەمەوە وێڕای پرسەو سەرەخۆشی و دڵگرانیم بۆ ھەر قوربانییەک بۆ ھەر دڵۆپە خوێنێک لە لوتی ھەر ھاووڵاتییەک لە بەدەنی ھەر ھاووڵاتییەک ھاتبـێ، با ھەموو خێرخوازێکی ئەم میللەتە نەک بە تەنھا حکومەت، بەھێزە سیاسییە جیاجیاکانەوە ئەوانەی لە حکومەتن، ئەوانەی لە ئۆپۆزسیۆنن، کە دڵسۆزی ئایندەی ئەم ئەزموونەن پێکەوە ھاوکار بین ئەم بارودۆخە ئارام بکەینەوە.
بۆچوونی جیاوازمان ھەیە لە چوارچێوەی دیموکراتیی لە چوارچێوەی پرەنسیپە دیموکراتییەکان پرەنسیپە سیاسییەکاندا یەکلایی بکرێتەوە، نەک لەسەر شەقام و بەیەکدادان و لێدان، ھێزی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە، ھێزی ھەڵقوڵاوی ئیرادەی خەڵکی ئەم وڵاتەن کوڕوکچ و براو کەسوکاری ئەم خەڵکەن ئەرکی سەرشانیشیانە ماڵ و کەرامەتی ئەو خەڵکە بپارێزن، بۆیە من داواکارم لە ھەموو خەمخۆرەکان بە یەک دەنگ بە یەک ئیرادە رووبەڕووی خەڵکی گێرەشوێن و ئاژاوەچی ببنەوە، کە نەھێڵن بارودۆخی ئەم شارەو بارودۆخی ئەم وڵاتە بە ئاقارێکی ناڕاستدا بەرن. ئەوە واتای ئەوە نییە کێشەو گیروگرفت نییە لە وڵاتی ئێمەدا، دەستەکەوتمان ھەیە بەڵام کەموکورتیش ھەیە، ئەو کەموکورتیانە بەزمانی شارستانی بە زمانی پاراستنی ھێمنی شارەکەمان بە زمانی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک چارەسەر دەکرێ نەک بە شێواندنی ئەم وەزعەو دەرفەت رەخساندن بۆ خەڵکێک کە بیانەوێ ئەم ئەزموونە بنکۆڵ بکەن و ئەم دەرفەتەی ھەمانە لە دەستمان بدەن.
* ئایا لە کاتێکدا کە ئەم ھەواڵەت بیست وەک سەرۆکی حکومەت ھیچ بڕیارێکت دا لەناخی خۆتدا، پێش ئەوەی دەست بکەیت بە لێکۆڵینەوە؟
- رۆژی پێنج شەممە کە ئەو رووداوە بوو من لە ھەولێر بووم وەکو بزانی بڕیاری خۆپیشاندانێک ھەبوو لە بەردەرکی سەرا، خۆپیشاندانێکی مەدەنی ئیجازەی وەرگرتووە کارێکی تەبیعییە، بەڵام کە ئەو رووداوانەی لێکەوتەوە لەبەردەمی لقی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، دەستبەجێ من لە ھەولێرەوە ھاتمەوە بۆ سلێمانی و ھەوڵماندا بۆ ئارامکردنەوەی وەزعەکە و نەھێشتنی تەشەنەکردنی ئەم وەزعە، پەیوەندیمان کردووە بە ھەموو لایەنەکانەوە ئەوانەی کە پەیوەندیدارن چ لە حکومەت چ لە لایەنانی ئۆپۆزسیۆن، بەجیا لەوەی کە یەک مەفھوم ھەیە مەفھومی قانون بۆ معالەجەکردنی ئەو وەزعە، بۆیە لەدوای ئەو رووداوە بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەکماندا بۆ تەحقیقکردن لەو حادیسەیە، کێ بووە ھۆکاری ئەم وەزعە، چی بووە، چۆن بووە ئەدائی دەزگاکانی حکومەت و چۆن بووە ئەم رووداوە کە قەوماوەو ئەم قوربانیانەی لێکەوتۆتەوە؟ بە دڵنیاییەوە پێت دەڵێم ئەو لیژنەیە کاری خۆی دەبینێ و حەقائیقی ئەو وەزعەو بەرپرسیارێتی ئەو وەزعە لە ملی ھەر کەسێک بێت ئاشکرای دەکەین و ئیجرائاتی قانونی لەگەڵ دەکەین، بڕیاری ئێمە ئەوەیە بە قانون وەکو حکومەت مامەڵەی لەگەڵ بکەین ئەمە نەکێشەی یەکێتییەو نە کێشەی پارتییە و نە گۆڕانە و نە کێشەی یەکگرتووە بەڵکو کێشەی قانونە لەگەڵ خەڵکێکا لە قانون دەردەچێ ئەو لیژنەیە ھیوادارم بەزوویی ئەنجامەکانی خۆی ھەر لایەنێکی بەپرس لەم بابەتە چ لایەنی شەخسی بێت یا خەڵکی بە کۆمەڵ بێت دڵنیات دەکەم ئاشکرای دەکەین بۆ رای گشتی و لە رێگەی قانونەوە ئیجرائاتی پێویستی لەگەڵ دەکەین، من دووبارەشی دەکەمەوە کە رێگا بۆ رێگرتن لە ئاژاوەنانەوە ھاوکاریی حکومەت، حکومەتی ھەموو ھاووڵاتییانە حکومەت لایەنێک نییە ئەرکی سەرشانمانە ئازادی رادەربڕین بپارێزین بەڵام لە ھەمانکاتیشدا ئەرکی سەرشانمانە رووبەڕووی خەڵکی ئاژاوە گێڕینەو کە دەیانەوی دۆخەکە بە ئاقاری بەیەکدادان و توندو تیژی بەرن ئەمە دژی بەرژەوەندی خەڵکە ئەم شاری سلێمانییە ئەوەتەی ھەیە لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان و ماندوو بوون و خۆبەختکردنە بۆ ئازادی ئەم وڵاتە ئەوە خەریکین شەو رۆژ خەریکی بچینە سەر یەک تۆزی بوژاندنەوەی ئابووری و کاروباری ئاوەدانی بخاتە ئەمشارە بەم گرژییە خەڵکیان توشی دڵە راوکێ کرد لێگەڕێن با ئەم شارەش تۆزێک ئۆقرە بگرێت ئیسراحەت بکات.
* باست لەو لیژنەیە کرد کە پێکتانھێناوە دەکرێت پێمان بڵێن پلانی حکومەت چییە بۆ دۆزینەوەی بەرپرسەکانی ئەو رووداوە یاخود لیژنەکە چییە؟
- لیژنەیەکمان داناوە بەسەرۆکایەتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە خۆی پیاوێکی قانونییە خەڵکی تیا دەبێت لە حکومەت و لە دەرەوەی حکومەت خەڵکی سەربەخۆ کە بەقانونی ھەموو لایەنەکان ئەم مەسەلەیە چۆن قەوما چۆن ئەم وەزعەی لێکەوتەوە؟ خاڵ بە خاڵی دەست نیشان بکرێت لە سەر ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە کۆمەڵێک ئیجرائاتی پێویست بکرێت خاڵی یەکەم خاڵی دووەم ئیدیعای عام و لایەنە قەزاییەکانیش کاری خۆیانە کە بەرپرسەکانی ئەم دۆخ و ئەم کەش و ھەوایە بدەنە یاسا و حکومەتیش واجبی خۆیەتی بیکات.
* لەو لیژنەیە کەسانی میدییا بەشداری دەکەن ئایا یاخود ئۆپۆزسیۆن بەشداری دەکات مافی ئەوەیان دەدرێتێ ؟
- من نامەوێت بکرێتە شتێکی سیاسی بەڕەئی من شتێک قانونی بێت لە حکومەت کەسانی سەربەخۆ خەڵکی ناودار کە جێگەی رێزو ئیعتباری عامەی خەڵک بن ئەوە لەوەنیە بڵێین لیژنەیەک دوو کەس ئۆپۆزسیۆن بێت و چوار کەس حکومەت بێت بەو مەفھومە نا موھیمەیەکیان ھەیە موھیمەکە ئەوەیە بە قانونی تەحقیق لەو رووداوانە بکەن کە چۆن ئەم وەزعە وایلێھات چۆن ئەم بارگرژییە دروست بوو ئەم ئەنجامانەی لێکەوتەوە بە قانونی ئەمە مەسەلەی ئۆپۆزسیۆن و حکومەت و ئەمانە نییە ئێمە دەمانەوێت وڵاتێک دروست بکەین لە سەر بنەمای قانون بڕواتە رێ ئەوە رێگەی قانونەو دەتوانین معالەجەی ئەم تەجاوزانە بکەین چونکە ھەیە لە ئۆپۆزسیۆن زۆریشی خەڵکێکی خەمخۆری دڵسۆزە ئەیەوێت ئایندەی وڵاتەکەی بە ئاقارێکی باشدا بڕوات دڵنیام لەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ ئەوە نین ئەم وەزعە گرژ بێت بۆچی من نامەوێت تەعمیمی بکەین خەڵک ھەیە دەستی ئاژاوە دەکات دەیەوێت بارگرژی بەکاربھێنێت ئەو وەختە لە رێگەی قانونەوە نەک لە رێگەی بڵێین فەرەزیاتی موسبەقی سیاسییەوە لە رێگەی قانونەوە معالەجەی ئەو مەسەلانە بکەین.
* باست لە ئەرکی حکومەت کرد سەبارەت بەو لیژنەیەو دۆزینەوەی نەتاییجەکان یان دیاریکردنی بەپرسیاری رووداوەکان سەبارەت بە بەرپرسیارێتی ئەمنی لە ئێستای شاری سلێمانیدا ئایا حکومەت چ بەرپرسیاریەتییەکی ھەیە چۆن ھەوڵ دەدات ئەمنییەت بگەڕێنێتەوە بۆ بارودۆخی ناوشاری سلێمانی، پرسیارەکەمان ئەوەیە ئایا ئێستا ئەرکی حکومەت چییە یان حکومەت چۆن بەرپرسیارێتی دەخاتە سەرشان و پلانی چییە بۆ پاراستنی ئەمنییەت لەناو شاری سلێمانیدا؟
- ئەوە لیژنەیەکی ئەمنیمان ھەیە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری سلێمانی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمنی تیان رێوشوێنی دابەشکردنی ھێزەکانی پۆلیس و چالاکی مەدەنی و پێشمەرگە گیراوەتە بەر موھیمەکەیان زۆر وازحە پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی شارەکەیە یا ناوچەکەیە رێگرتنە لە ھەر ھەوڵێکی ئاژاوەنانەوە بە قانون بەشێوازی وەکو چۆن ئەڵێی موبەرمەج رووبەڕووی ئەو حاڵەتانە ببنەوە رووبەڕووی ئەو ئەگەرانە ببنەوە ھەندێ زانیارییەکانی ئەمەی ئەمڕۆ کە روویداوە کۆبوونەوەیەک بووە ئیجازەی قانونی نەبووە ئەوە دیاردەیەکی خراپە ئیجرائاتی قانونی لەگەڵ دەکرێ چ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری دەکرێ موافەقەتی ئسوڵی پێچەوانەی قانونەوە دەبێ خەڵک لەوە وریا بن ئیجرائاتی قانونی لەلایەن پارێزگاری ئەمنییەوە بۆ شوێنی ھەمەلایەنە گیراوەتە بەر بۆ دابینکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی شارەکە و رێگرتن لەو خەڵکانەی کە دەیانەوێ ئاژاوە بنێنەوە.
* دیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ھاووڵاتیاندا یاخود ھەر بڵێی بەشێوەیەکی گشتی لەدوای ھاتنی ھێزی زێرەڤانی بۆ سنوورەکانی شاری سلێمانی نیگەرانییەکی لای خەڵک دروست کردوە بەڵام ئەگەر پێمان بڵێت سیفەتی ھێزی زێرەڤانی چییە ئایا تابعی کێن ئایا وەزیفەیان چییە چۆنمان پێ دەناسێنی؟
- ھەندێ قسەو باس لەسەر ئەم مەسەلەی زێرەڤانییە کراوە با من وەکو خۆی باسی بکەم ھاووڵاتیانی شارەکەمان ئەم حادیسەیە کە بوو گلەیی لەمەی کە ھێزی ئاسایش و پۆلیس بەشێوەی پێویست بەدەم پاراستنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەچوون یەعنی ئەوە گلەییە و ئێمە تەحقیق دەکەین لەم وەزعە تەحقیق لە مولابەساتی ئەو وەزعە دەکەین بزانین ئەدائی ئەوەی لەم مەوزوعە چۆن بووەو چۆن نەبووە بەڵێ وەزیری ناوخۆ داوایکرد لە سەر داوای ئەو بارەگایانە ھێزێکی ناردووە بەرەو سلێمانی کەبۆ پاراستنی ئەو بارەگایانە بێت ھێزی زێرەڤانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانەوە بەڵام کاک نێچیرڤان بارزانی کە تەسریحێکی داوە دەڵێ: ئەوە لەسەر داوای دکتۆر بەرھەم و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بووە من ئەمەوێ تەسریحەکەی بەو نەوعە لێک بدەمەوە کە ئەمە دەیەوێ ئەوە تەئکید بکاتەوە ھێزی چەکدار لەم وڵاتە دەبێ ھەموو لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت ئەوە مەبدەئێکی زۆر باشە ئێستا لە ناو شاری سلێمانی ھێزێکی باشی ناوچەکە ھی خۆی وەک وتم ھێزی پۆلیس و چالاکی مەدەنی ئەمانە دەمەوێ ئەوەش بڵێم ئەو ھێزە لە دەرەوەی شارە لە ناو شار نییە بە ھێور بوونەوەی ئەو وەزعە پێویستمان بەوەنییە ھیچ تەفعیلێک لەم وەزعە بێت و پێویستمان بەوە نییە ھیچ گرژییەک سەر ھەڵبدات ھەر ھۆیەک بێت من نامەوێ بچمە وردەکاری ئەو وەزعە کە چۆن قەوما رۆژی ٥شەممە کە ئەو بەزمە قەوما ئەو ھێزە گەیشتە لای تاسڵوجە پێمانزانی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و تەبعەن کاک شێخ جەعفەر وەک وەزیری پێشمەرگە پرسیاری ئەم وەزعەی کردووە کە ئەم ھێزانە دەبێت لەوێ بن لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەپێی ئەو بەرنامانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە بۆی دادەنێت و راوەستاوە بەڵام ھیوادارم ئەوە ئەوەنە درێژەی نەبێت ئەو ھێزە لە ناو شاریش نییە لە دەرەوەی شارە وەکو وتم بەڵام بەھەر حاڵ ئەمە وەزعێکی نا ئاساییە نا ئارامە من ھیوادارم ئەو رۆژەش بێت، کە کوردستان بە تەواوی لەسەر ئەساسی حوکمی قانون و یەک ئیدارەی و یەک ھێزی پێشمەرگە و یەک ھێزی چەکدار ھەنگاوی گرنگمان ناوە لەو بارەیەوە وەکو جەنابت دەیزانی چەند لیوای موشتەرەکمان دروست کردووە کە بەشێکن لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئێستا ئەو مەبدەئە تەسبیت دەکرێت کە ھەموو ھێزەکان لە ژێر فەرمانی حکومەتدا بێت من پێموایە ھەنگاوێکی گرنگ و پێشکەوتووە.
* ئەم ھێزەی کە ئێستا ھاتووە ھێزی زێرەڤانی حەرەکەت و جوڵاندنیان لە سەلاحیەتی وەزارەتی ناوخۆیە یان وەزارەتی پێشمەرگە؟
ئێستا وەکو باس دەکرێت ئەوەی کە قسەمان لێکردووە لە کۆبوونەوە ئەمنییەکانی خۆماندا ئەو ھێزانە لە دەرەوەی شارن بۆ ئاگاداریت ھێزێکی بە ژمارەش سنوردارە بەڵام لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆدایە من تەئکید دەکەمەوە ئێمە لەگەڵ ئەوە نین ھیچ یەکێک لەو ھێزانە دووچاری ئەوە ببن توشی کێشە ببن لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نەوعێکە لە زروفی تایبەتمەند روویکردۆتە ئەو ناوچانە بەڵام لەوێ حاڵەتێک دروست بووە ھاتووە بەم جۆرە ھاتووە کە باسم بۆ کردوون ھیوادارم زۆرنەبات زوو بە زوو چارەسەر بکرێت.
* لە کاتێکدا ئەمڕۆ زۆرینەی خەڵکی خۆپێشاندەر لە بەردەرکی سەرا داوای گەڕانەوەی ئەو ھێزانە دەکەن باسیان لەوە دەکرد کە ئەم ھێزانە ھاتوون چەکی سەرنج راکێش و مەترسیداری گەورەکان پێیە ھەر بۆیە زوو زوو دووپاتیان دەکردەوە لەوەی کە ھێزەکان بکشێتەوە ئاشتی بەر قەرارا بێت؟
- بەڕاستی بە سەریحی قسە دەکەم ئەو رۆژە، ئەو ئێوارەیەی کە ئەو ھێزە گەیشتە لای دوکان و مەعلوماتەکە گەیشتە ئێمە زوو کارێکمان کرد کە ئەو ھێزە بۆ ئەوەی تەفسیری سلبی نەکرێ بەو جۆرەکە باسم بۆ کردن ئێستا ئەمە دەکرێتە وەکو دەڵێن بنێشتە خۆشەی ھەندێ دەسەڵاتی سیاسی من ھیودارم ئەوە لە دەسکەلای سیاسی دوربخەینەوە پێویستمان بە ئارام کردنەوەی وەزعی سلێمانی ھەیە پێویستمان ھەتا بەھێزی پێشمەرگەی ئەم ناوچەیە کە بڵاونەتەوە لە جادەکان زوو بگەڕێنینەوە سەربازگەکانی خۆیان و بارەگاکانی خۆیان و وەزعی شار ئارام بێتەوە و من ئەوەندە دەڵێم ئەم وەزعە نائاساییە بەھیمەت و کاری ئێمە ئەوەیە زوو بە زوو ھەوڵ بدەین ئارامی کەینەوە نەھێڵین ئەم وەزعە بە ئاقارێکدا بڕوات چاککردنەوەی ئاسان نەبێت ئەوەی رۆژی پێنچ شەممە روویدا ھەتا ئەوەی ئەمڕۆش کە روویدا کاری زۆر دڵتەزێن و جەرگ بڕن ئەرکی سەرشانی من وەکو سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ ئەوەیە ھاوکاربم و بەجدی کار بکەین بۆ ئەوەی ئەم وەزعە ئارام بکەینەوە و ئاژاوەگێڕ لە خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆر کە دەیەوێت مافی خۆی بۆ دەربڕینی بیرو بۆچوونی خۆی لە خۆپیشاندانی مەدەنیدا بەکاربێنێت جیاکەینەوە، ھەموومان بە ئۆپۆزسیۆنەوە بە حکومەتەوە یەکڕیز بین من دەمەوێ خەبەرێکیش بە ئێوە بڵێم،
 بریارە دوو سبەی سەعات ١١ لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەیەک لەنێوان لایەنە سەرەکییەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بکرێت و لەو کۆبوونەوەیەدا دەستپێکی دایەلۆگێکی سیاسی لە نێوان ئەم لایەنانە بۆ برەودان بە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەو ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی کوردستان بەھیوای ئەوەین بگەینە نەخشە رێگایەکی یەکگرتوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گیروگرفتانەی ھەمانە من ھیوام وایە لە کۆبونەوەی دوو سبەیدا دەستپێکی دایەلۆکێک بێت لە چوارچێوەی موئەسەساتی شەرعی کوردستان و برەودان بە پڕۆسەی چاکسازی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان ئێمە ھەر کێشەیەکمان ھەبێ ھەموومان ھاووڵاتی ئێرەین بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە ھەموومان دەبێت خەمخۆری ئەم وڵاتە بین بەیەکەوە بە زمانی دایەلۆک و پەیمانی شارستانی کار بکەین پێکەوە دوو سبەی ئەو کۆبونەوەیە خۆم ئێستا قسەم لەگەڵ کاک نەوشیروان مستەفاش کرد لەگەڵ کاک سەڵاحەدین بەھادین و ئێستاش بە تەمام قسە لەگەڵ جەنابی مامۆستا عەلی باپیر بکەم ئەوە ھیچ یەکێتی و پارتی کە ھاوکاری و ھاودەنگن بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کارێکی وابکەین ئەو کۆبوونەوەیە دەستپێکی حیواری برایانەو دۆستانە بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە گوناحە کوڕی ئەم وڵاتە لە کاتێکدا سەرقاڵە بە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و کارەکانی حکومەت دەمانەوێت وڵاتەکەمان ببەینە قۆناغی ئاوەدانی و پێشکەوتن بۆ ئەوەی گەنجی ئەم وڵاتە بە ئاقاری ئەوەدا ببرێت دوچاری ناخۆشی و نەھامەتی لە رووبەڕووبوونەوەی وا کە نە لەقازانجی کوردستانە نە لەقازانجی سلێمانییە نە لەقازانجی ئەم وڵاتەیە.
* ئەگەر خەڵکی بیەوێت بزانێ بە دەقیقی یان مەبەستی بێت بیەوێ دەست بخاتە سەر دڵی لە رووی ئەمنییەوە ئەم ھێزانە کەی دەگەڕێنەوە گەڕانەوەی ئەم ھێزانە پەیوەندی بەچییەوە ھەیە؟
- بەبێ دوو دڵی دەمەوێ ئەمشەو ھەموو سەحب بێتەوە ئەگەر بکرێت وەزعەکە ھێور بێتەوە ئەو وەزعەی رۆژی ٥شەممە قەوما ئەو وەزعەی ئەمڕۆ قەوما مەسەلەیەکە تۆ داواکاری نییە داواکاری خەڵکیشە خەڵکی ئەو دوکاندارو بازاڕەیە حاڵەتێک دروست بووە خەڵک ئەمین نییە لە ماڵ و مۆڵکی سەیری بازاڕ بکەین ماوەیەک بوو بوژاندنەوەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری ئاوەدانی و حەرەکەی ئابووری رووی تێکرد خەریک بوو وردە وردە ببوژێتەوە حاڵەتگەلێک ھەبوو لەوەی خەستەخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی دەستی پێ نەکردۆتەوەو ھەندێ نازانم فڵان پڕۆژە دواکەوتووە ئەوەکراوە ساڵێکە خەریکن من لەگەڵ ئەو رەفیقانەم چ لە پارێزگای سلێمانی چ لە شارەوانی سلێمانی چ وەزیرە بەڕێزەکان خەریکین وەکو موراقیبی بەلەدیە دەمانەوێ ھەقی ئەم شارە بدەینەوە ئەم شارەی کەبەھۆی ئەو ململانێ ناجۆرانە کەڕووی کردبووە ناو چەقی ئەم شارە ئێستا وەزعێکی تری تیایە دروست بووە کە بەڕاستی زەرەرە لەخەڵک بێگومان ئەم ھاتنی ھێزی پێشمەرگەیەو بڵاوبوونەوەیان بەشاردا ھەتا بڵێی کارێکی ناخۆش بوو کەس پێی خۆش نییە بەڵام ئایا لێگەڕێین ئاژاوە گێڕ و تاڵان چی بازاڕو دوکانی خەڵک تاڵان بکەن ئەی سبەینێ گلەیمان لێ ناکەن، خۆ رۆژی ٥شەممە یەکێک لە بابەتەکان ئەوە بوو کە کارێک نەکرێ جەوێکی ئەمنی موتەشەنج دروست بێ لێگەڕاون ئەو خۆپیشاندەرانە بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی کۆببنەوەو ئیستعدادادی ئەم حادیسەیەی بۆ نەکرا بوو ئێستا ھەموو خەڵک دەڵێ بۆ ئیستعدادی ئەمنی بۆ نەکرابوو.
* سەبارەت بەھێزەکان و باردۆخی ئەمنی بۆ نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان گلەیی لەوە دەکات ھێزە ئەمنییەکانی حکومەت بارەگای ئەوانیان نە پاراستووە لە شاری سلێمانی بەڵام ئەی ئایا لە ھەولێر و سۆران ھێزە ئەمنییەکان بارەگای گۆڕانیان نەپاراستووە وەکو حکومەت ؟
- بڵێم ئەم بەزمە لەبەر کۆمەڵی ھۆکارە چەقی ململانێ کە لە سلێمانییە یەعنی تۆ زروفی ھەولێر زروفی دھۆک تایبەتمەندێتی ھەیە جیاوازە لێرە بەڵام ئەم ھەڵایە لە سلێمانی نییە من دەشمەوێت وەکو کەسێکی خەڵکی سلێمانی ئەم قسەیەبکەم دەپرسم بۆ کێشەی سیاسی ھەیە سەرتاسەری کوردستانە کێشەی بۆچونی جیاواز ھەیە سەرتاسەری کوردستانە شێوازی ئەم ململانێیە دەکرێ بەشێوازێکی تر بێت زۆر تەبیعییە ئێمە دوو ھەڵبژاردنمان کرد دوو ھەڵبژاردنی ھەتا بڵێی پێشبڕکێی توندی تیا بێت ھەر لە سەھۆڵەکە ھەمان لایەنگیری ئەم لاو ئەولا شەوانە خەریکی موزاھەرەو رووبەڕووبونەوە خوێنی یەکێکی تیا نەڕژا ھەوڵمانداوە ئەم تەعەدودیەتە لە سلێمانی بپارێزین بەڵام ئێستا خەریکە بە ئاقاری دوژمنکاری و رق و کینە لە یەکتر دەڕوات ئەمە خراپە ئەمە سیناریۆی کەلتوری شەڕێکی ناوخۆیە ئەمە ململانێی سیاسی و چاکسازی نییە، تەبعەن وەکو حکومەت دووبارەی دەکەمەوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە بەقانون لەگەڵ ھەموو تەجاوزێکدا تەعامول بکەین و تەعامول دەکەین. بەڵام بۆ ھێورکردنەوەی وەزعەکە من داوا دەکەم لە ھەموو ھێزە سیاسییەکان لە زانایانی ئاینی لە مامۆستایانی زانکۆ لە خوێندکارانی زانکۆ لە گەنجەکانی خۆمان.
خەڵک ئەمڕۆ لەھەستێکی مەدەنییەوە لەھەستێکی پەرۆشییەوە بەرە و ئایندەی ئەم وڵاتە و با بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە ھەموومان یەک دەنگ بین نا بۆ توندوتیژی نا بۆ گێرە شێوێنی نا بۆ تێکدانی سەقامگیری ئەم شارەو ئەم وڵاتەوە بەڵێ بۆ چەسپاندنی قانون بەڵێ بۆ چاکسازی بەڵی بۆ چاککردن بەڵێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیر وگرفتەکان بەڵام بەشێوازێکی ھێمنی و شارستانێتی دیموکراتی ئەو رێگەیە.
*باس لەوە دەکەن بۆنموونە گروپێکی گێرە شێوێن ئەم بارودۆخەتێک دەدات، لەکاتێکدا کە لەناو خۆپیشاندەراندا دەبینی ژمارەیەک گەنجی تێدایە ئایا ئێوە پلانتان چییەیان چۆن معالەجەی کێشەی گەنج دەکەن یان کێشەی گێرە شێوین؟
- بەنیسبەت خەڵکەوە خۆپێشاندان بکات، زۆرجێی خۆیەتی مافی خۆیەتی، نە بۆ من ھەیە نە کەسی تر ھەیە پێی بڵێ بۆ بەڵام ئوسلوبی ھەیە، خۆپیشادان کە توندوتیژی تێکەوت و پەلاماردانی خەڵک و موڵک و ماڵی خەڵکی تێکەوت، ئەوە خۆپیشاندان و ئەوە ئازادی نییە، ئەوە تەجاوزە لەسەر ئازادی، تەجاوزە لەسەر قانون، لەبەر ئەوە دەبآ دووشت زۆر جیابکەینەوە. بەڵی خەڵک دەیەوێت خۆپێشاندان بکات، ئەوە نیشانەی زیندوویی شارەکەمانە، نیشانەی زیندوویی وڵاتەکەمانە، خەڵک دەیەوآ رای خۆی دەربڕآ سەرچاو، واجبی حکومەتیشە کە بیپارێز و دەمەوآ بگەڕێنەوە بۆ ھەموو بڕیارەکانی کە داومانە لەحکومەت یەکەم خاڵا ئەوە بووە کە پاراستنی ئەو خۆپیشاندەرانەو مافی ئەوان لەدەربڕینی رای خۆیان، بەڵام خەڵک بێت لەناو ئەو خۆپیشاندەرانەوە کەمن ناڵێم خۆپێشاندەرەکان دەڵێم ھەندآ خەڵک لەناویانەوە بآ تەقەبکات، بێت بەرد بگرێتە پۆلیس و پەلاماری خەڵک بدات، ئەوە شتی لێ دەکەوێتەوە چی بکەین ئەوە نەک چی بکەین دەبآ بە قانون موعالەجەی بکەین، من دەمەوآ لێرەشەوە دەمەوآ پەیامێکیش بۆ ئیعلام بڵێم. ئەم جەوە ئیعلامیەی کە ھەیە، ئەمە زمانی ئیعلام نییە، زمانی گفتوگۆ نییە، زمانی گەیاندنی راستیەکان و گەیاندنی تەوازع نییە، ھەتاوەکو زمانی بیروبۆچوونی جیاواز نییە، بەداخەوە دەڵێم ئەو قسەیە بەشێوەیەکی گشتی دەیڵێم، ئەو زمانەی ئەمڕۆی ئیعلام زمانی فیتنەیە، زمانی دروستکردنی دۆخ و بارێکە کەخەڵکی ئاژاوە چی لێی سوودمەندبآ بۆیە ئیعلامیش بۆپاراستنی ئازادی رادەربڕین بۆپاراستنی ئازادی دیموکراسی ئەم وڵاتە من داواکارم لایەنەکانی راگەیاندن وریای ئەم وەزعەبن، ئاڕاستەی ھێوربوونەوە ئاڕاستەی سەقامگیری و ئارامی ئەم شارە و ئەم کوردستانە و حورمەت گرتن لەبەھا پیرۆزەکانی ئەم مللیەتەی خۆمان بگرنە ئەستۆ نەک زمانی تەشھیر، تەخوین و ئەم زمانە زبرەی کە جۆرەھا ناخۆشی لێ دەکەوێتەوە ئەمەش مەسئولییەتی راگەیاندنە، خەڵکە دڵسۆزەکەی ئەم شارە، خەڵکە ئازادیخوازەکە، خەڵکی رۆشنبیر، خەڵکە غەمخۆرەکەی ئەم وڵاتە لەھەموو لایەنەکانەوە پێویستە دەوری خۆمان بینین نەھێڵین خەڵکانێکی گێرەشێوێن ئاڕاستەی رەوشی سیاسی وڵاتەکەمان و دایەلۆگی سیاسی وڵاتەکەمان بە ئاقاری خوێن رشتن و توندوتیژی و بارگرژی بگەڕێننەوە.
* ئایا بەپێی زانیاری بەڕێزت ئەوەندی ئاگاداربی لەنزیکەوە، چارەنووسی بریندارەکان و خۆپیشاندەرەکان چییە؟ ئایا گیراوەکان رەوانەی ماڵەوە دەکرێن ؟
- لەسەر ئەوە من یەک تەئکید دەکەمەوەو پارێزگاش ئێستا بە یەکەوە بووین ھیچ شتێک لەدەرەوەی قانون قبوڵا نییە، ئەوەی شتی لەسەر بێت، ئیجرائاتی قانونی لەگەڵا دەکرێت ئەوەی ھیچ لەسەر نەبێت دەڕواتەوە ماڵی خۆی و بەشێکی زۆر لەبریندارەکان ئەوانەی کە چاک بوونەتەوە گەڕاوەنەتەوە ماڵی خۆیان، ھەندآ خەڵک ھەیە ئیجرائاتی قانونییان لەگەڵدا دەکرآ، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە قانون پێوەرەکەیە، لەڕێگەی ئەوراقی حاکمەوە موعامەلە دەکرآ لەگەڵا ئەو مەوزوعە نەبۆ من، نەبۆ بەرپرسی دەزگایەکی ئەمنی نییە بڵی وابکەین وا نەکەین، دەمانەوێت بەقانون موعامەلە گەلەڵا ئەو وەزعەبکەین.
* باست لەوە کرد کە دوو سبەی دانیشتنتان ھەیە لەگەڵا سەرجەم لایەنە جیاوازەکان، دەکرێت پێمان بڵێی ئەجێندای سیاسیتان چییە، دواتر چۆن خەڵک موتمەئین دەکەن کە ئەو ھێزە بۆ کوشتنی ھاووڵاتی ئەم شارە نییە؟
- من دەڵێم ئەجنداکە بآ گومان خاڵی یەکەمی ئەم وەزعە سیاسییەی ئەم بارگرژییەی ئێستایە، بۆ ھێورکردنەوەی بەڵام دەبآ گوآ بیستی لایەنەکانی تریش بین بزانین ئەوانیش ئەولەویاتیان چییە، بەڵام ھیوادارم ھەموومان لەسەر ئەجندای پاراستنی ئەم ئەزموونە و باشترکردنی و چاک پآکردن و برەوپێدان بەرنامەی چاکسازی ئەم وڵاتە ئەجندای ھاوبەشی ھەموومان بێت، من ھیوادارم بەو ئاقارە ئەو دایەلۆگە بەرین، دایە لۆگێکمان پێویستە، بۆ چوونی جیاوازمان پێویستە، بەڵام بە دایەلۆگ چارەسەردەکرآ، بەتوندوتیژی و بەڕق وکینە و بەناوزڕاندن و بەتەخوینکردنی یەکتر نابآ.
* ئەگەر پرسیارەکەم بەشەکەی دووەمیشی جواب دەیتەوە، ئایا خەڵکی چۆن موتمەئین بێت لەوەی کە جارێکی تر ئەگەر خۆپێشاندان بکات ناکوژێت و ناگیرێت و ئیھانە ناکرآ؟
- ئەوەی دووبارەی دەکەمەوە، خۆپیشاندان مافێکی رەوای خەڵکە، بەڵام کە لەقانون دەرچوو، ھێزی پۆلیس ھێزەکانی ئەمنی واجبی خۆیانە ئەمنیەتی خەڵک بپارێزن، ھەرگیزاو ھەرگیز لەگەڵا ئەوە نین تەقەکردن ھەبآ لەخۆپیشاندەران بەھیوای ئەوەی کە خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆر داکۆکی لەئازادی بکەن، داکۆکی لەڕادەربڕینی خەڵک بکەن، بەڵام لەھەمان کاتیشدا رآ نەدەین خەڵک بەناوی ئازادییەوە تەجاوز بکاتە سەر ئازادی خەڵکی تر. ئەمە رۆژگارێکی سەختە، بارێکی نەخوازراوە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەیەکەوە، ھاوکاربین ئەم دۆخە ھێورکەینەوە لێ نەگەڕێن کەسانێکی نامەسئول ئەم وەزعە بە ئاقارێکی ناخۆشی و گرژی و تێکدان بەرن و بەدایەلۆگ پێکەوە دەتوانین چارەسەری ئەم کێشانە بکەین بەڵام بنەماکەشی پێوەری قانون و حوکمی قانون و حکومەتە بۆ ھەمووان، بەڵام لەسەر بنەمای سەروەری یاسا کاربکەین و من دڵنیام لەوەی کە زۆربەی ھەرەزۆری کۆمەڵانی خەڵک کوردستان ھاوبیرن لەگەڵا ئەم بۆچوونە ئەمە نەبۆ یەکێتییە نەبۆ پارتییە نەبۆ گۆڕانە نەبۆ ھیچ لایەنێکی ترە، بۆ ئەوەیە وڵاتەکەمان بناغەی موئەسەسات و دەزگای حوکمڕانێکی تەندروستی ھەبێت کە خزمەتگوزاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact