سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر

6 Mar 2011

من به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم هه‌ڵساوم وه‌کوهه‌ر کۆردیکی دڵسۆز بۆ ‌نه‌ته‌وه‌که‌ی، له‌م باسکردنامدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ خۆم ده‌رخه‌م یان داوای پاداش بکه‌م، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌، په‌رده‌پۆشکردن به‌سه‌رهاته‌کانی راپه‌رینی هه‌ولێر وای لێکردم رووداوه‌کان و راستییه‌کان وه‌کوو خۆی بگێرمه‌وه‌.
من‌ ناسراوم به‌ وه‌ستا سه‌لام له‌ ساڵی 1991 دا‌ لێپرسراوی شانه‌ چه‌کداره‌کانی برووسک بووم له‌ هه‌ولیر، ئێمه‌ بووین له‌ گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێردا، هه‌ولیرمان رزگارکرد. ئێمه‌ بووین که‌ رۆڵی سه‌ره‌کیمان بێنیوه له‌ راپه‌ریندا، ئێمه‌ بووین خه‌ریکی‌ رێکخستن و سه‌رپه‌رشتیکردن وهاندانی ڕاپه‌رین بووین، شانه‌ چه‌کداره‌کانی برووسکه‌ بناخه‌ی داگیرسانی مه‌شخه‌ڵی راپه‌ڕێن بوون له‌ هه‌ولێر. مـن نازانم بۆهه‌ندی که‌س ولایه‌ن خۆیان ده‌که‌نه‌ خاوه‌نی راپه‌رێن، بۆ ده‌بێێت ناوی ئه‌ندامانی شانه‌ چه‌کداره‌کانی برووسکه‌ له‌ کووله‌که‌ی ته‌ڕدا نه‌هێنرێێت ‌.
من یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی که‌ راپه‌ڕینی رێکخستووه‌ به‌شداره‌م تیا کردووه‌. گرووپه‌که‌مان به‌ باشی خۆمان ئاماده‌ کردبوو بۆ ، چوونکه‌ ده‌مانزانی له‌ دایکبوونی راپه‌رین له‌ ئان و سه‌عاتدایه‌. ‌
ڕۆژی 10 03 1991 یه‌که‌مین‌ چاڵاکی ساربازی گرووپه‌که‌مان به‌جێ هێنا. له‌ گه‌ره‌گی ته‌یرئاوا، به‌رامبه‌ر چاخه‌نه‌ی کورد و عه‌ره‌بان گیانی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی دایره‌ی مه‌نزوومه کیشا‌ که‌ ناوی رائید قه‌عتان بوو. ‌هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ گرووپه‌که‌مان په‌وه‌ندی کرد به‌ دانیشتوانی هه‌ولیره‌وه‌، توانیمان کۆمه‌ڵی که‌سانی دلسۆز کۆکه‌نه‌وه‌، ده‌مانزانی به‌م زوانا ده‌ ته‌قێته‌وه‌ و‌ مه‌به‌ستی گرووپه‌که‌مان پاراستنی دایره‌ گشتییه‌کان بوو وه‌کووبانق و نفووس و دادگا.....ئێمه‌ ده‌مانزانی هه‌وره‌ تریشقه‌ی راپه‌رێن‌ ته‌خت ه‌ تاراجی سته‌م و زوورداری دێنێته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ ئاماده‌باشیمان بۆ ده‌کرد.
رۆژی 11 03 1991‌ من له‌ گه‌ڵ کاک که‌مال مه‌ولودو هه‌ندی براده‌رو دۆست خۆپیشاندانمان ده‌ستپێکرد، به‌ هیتاف دان و ووتنی سروودی نیشتیمانیه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ خه‌ڵکمان لێ کۆ‌بوه‌وه‌، زووری نه‌برد راپه‌رین سه‌رانسه‌ری قه‌ڵاو مناره‌ی گرته‌وه‌. ‌ له‌ سه‌ره‌تادا نزیکه‌ی 15 که‌سبووین و که‌ په‌لاماری دایره‌ی حه‌رێقمان دا،چوونکه‌ چه‌ند پۆلیسیکی لێبوو. پۆلیسه‌کان‌ بێته‌قه‌ ته‌سلیم بوون، ئیتر دوای ئه‌مه‌ جه‌ماوه‌ر ورده‌ ورده‌ هاتنه‌ سه‌ر جاده‌ و ئێمه‌ش ئه‌وچه‌کانه‌ی که‌ گرتمان دابه‌شمانکرد به‌ سه‌ریانداو به‌ره‌و پارێزگا رۆشتیین. هه‌والمان پێگه‌شت که‌ ده‌سته‌یه‌ک دزوو جه‌رده‌وپیاوکووژی زه‌مانی به‌عس خه‌ریکی تالانکردنی بانقی ئارازن. ئێمه‌ش به‌ په‌له‌ خۆمان گه‌یانده‌ ئه‌وی،‌ ته‌قه ده‌ستی پێکرد و شه‌ره‌که‌ 15 ده‌قیقه‌ی خایاند. ئه‌وان رایان کرد و ئێمه‌ش ، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ کاتی خۆیدا گه‌یشتین و بانقه‌که‌مان رزگار کرد. مۆدیری بانقه‌که‌ هاواری ده‌کرد و ده‌یوت، وه‌ره‌قه‌ی ماڵبه‌ندی 3یم پییه‌، له‌ ڵایه‌ن کاک کۆسره‌ته‌وه‌، ئه‌و ئه‌مری ده‌رکردووه‌ که‌، که‌س نزیکی بانق نه‌که‌ویت. منێش بانقه‌که‌م قفڵ کرد وحیمایه‌م بۆ دانا.
زۆری نه‌برد، به‌ هیتافکێشان به‌ره‌و دایره‌ی نفووس ڕۆشتین ، نزیکه‌ی 300 که‌سێک ده‌بوو، تا ده‌بوو ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و زیادبوون ده‌چوو. بێ ته‌قه‌ دایره‌ی نفوسمان گرت. له‌ ناودایره‌ی نفوسدا رائیدێکی کوردمان گرت و به‌ که‌فه‌له‌ت ئازادمان کرد.حیمایه‌مان بۆ داناو به‌ ره‌و دادگا رۆشتین.
که‌گه‌شتینه نزیکی‌ دادگا چه‌ند ده‌سترێژێکمان به‌ سه‌ردا کرا، من خیرا چوومه‌ ناو دادگاوه‌ و 2 پۆلیسی تیا بۆ چه‌کمکردن. به‌ پێپلیکانه‌کاندا چوومه‌ نهوومی 2 ، له‌ وێش 5 پۆلیس ۆ مفازیکم چه‌ککرد. مفه‌وه‌زه‌که‌ تۆرکمان بۆ، شانزه‌خوریکی به‌ دوو یه‌ده‌که‌وه‌ پێبوو، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بوو که‌ ده‌سترێژی لیکربووین به‌‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌ڵام کرد.
به‌ره‌و بنکه‌ی پۆلیس رۆشتین، که‌ به‌رامبه‌ری پاریزگای هه‌ولیر‌ بوو. بێ کوشتار ده‌ستمان به‌ سه‌ر بنکه‌که‌دا گرت. پاریزگاری هه‌ولێر بێ ته‌قه‌ گێرا چوونکه‌ پێشترچۆڵ کرابوو له‌و‌ کاته‌دا هه‌لیکۆپته‌ریک به‌ نزمی به‌ره‌و روومان هات، منیش یه‌ک مه‌خزه‌نی چلخۆرم تیا خاڵیکرده‌وه‌ وفرۆکه‌که‌ خیرا بۆی ده‌رچوو. دوایی به‌ره‌و مزگه‌وتی شیخ مسته‌فا رۆشتین، که‌ که‌وتۆته‌ نزیکی قه‌ڵاته‌وه‌، هه‌ر که‌ گه‌شتینه‌ ئه‌وی به‌ هاوه‌ن له‌ سه‌ر قه‌ڵاته‌وه‌ هاوه‌نباران کراین، چه‌ند که‌سیک بوونه‌ قۆربانی وجه‌ندکه‌سیکمان لی بریندار بوو بریندارو شه‌هه‌ده‌کانمان ره‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی جمهوری کرد. زۆری نه‌برد سه‌رانسه‌ری شاری هه‌ولێر رزگاری بوو، دوایرزگارکردنی هه‌ولێر کۆمه‌کی پێشمه‌رگه‌ گه‌شت، قادر خه‌بات به‌رپرسی هێزه‌که‌ بوو.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئێمه‌، بێ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ولیرمان رزگارکرد. دێته‌وه‌ یادم دەمه‌و عه‌سربوو به‌ره‌و مه‌عه‌سکه‌ری ڕاشکین و که‌ڵه‌ک بەڕێکه‌وتین. پێش ئێمه‌ هێزیکی تری پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی کاک کۆسره‌ت ومامۆستا چه‌تۆ و شه‌هید حه‌سه‌ن کۆیستانی و شه‌هید شاخه‌وان عه‌باس گه‌مارووی ماعه‌سکه‌ره‌که‌یان دابوو. دوای به‌رنگارییه‌کی سووک مه‌عه‌سکه‌ره‌که‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌و کاته‌ عه‌لی کیمیاوی له‌ مه‌عه‌سکه‌ره‌که‌دا بووه‌ وە به‌ پە‌له‌ به‌ فرۆکه‌یه‌ک هه‌ڵهات‌‌. به‌ هه‌زاران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ، سه‌یارەی عه‌سکه‌ری، ده‌بابه‌ و موده‌ره‌عه‌ که‌وته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیانه‌وه‌ . هەر ئه‌و ئێواره‌یه‌ به‌ره‌و که‌رکوک رێکه‌وتین....
ئه‌مه‌ ئه‌و راستیانه‌یه‌ که‌ من زۆر به‌ درووستی باسم لێکردوو ده‌مه‌وییت ببیت به‌ به‌شیک له‌ مێژووی ڕاپه‌رینی میله‌ته‌که‌مان.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact