سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

کۆمه‌ڵێک چالاکی که‌رتی ڕێکخستنی ئۆره‌برو

31 Mar 2011

له‌ به‌رواری 16/3/2011 لەیادی هه‌ڵه‌بجەدا‌ له‌ شاری ئۆره‌برو چه‌ند ئه‌ندامێکی که‌رتی ڕیکخستن به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری ئۆره‌برو‌ یادی شه‌هیدان و بۆمبابارانی هه‌له‌بجه‌ کرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌رواری 19/3/2011 ئه‌ندامانی که‌رتی ڕێکخستنی ئۆره‌برو و چه‌ند ئه‌ندامێکی که‌رته‌که‌مان له‌ شاری شۆپینگ به‌شداریان کرد له‌ ‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا کە له‌ شاری شۆپینگ ڕێکخرابو.
ڕۆژی دوایی واته‌ 20/3/2011 له‌شاری ئۆره‌برو ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه‌و ئه‌ندامانی که‌رته‌که‌مان به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو له‌ و یاده‌که‌دا.
دواتر له‌ ڕۆژی 25/26/27 مانگی 3 کۆمه‌ڵیک له‌ کادرانی که‌رته‌که‌مان به‌شداریان کرد له‌ کۆنگره‌ی سۆسیالدیموکراته‌کانی سوید له‌ شاری ستۆکهۆلمی پایته‌ختی سوید، له‌ کۆنگره‌که‌دا هه‌ڤاڵانی که‌رت له‌ هه‌وڵی گرێدانی تۆڕێکی په‌یوه‌ندیدا بون هەم له‌گه‌ڵ کادیرانی و ئه‌ندامانی سۆسیالدیموکراته‌کاندا وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌ هه‌میش له‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بون له‌گه‌ڵ کوردانی به‌شدار بووی ناو کۆنگره‌که‌دا. بێگومان به‌شداری کردن له‌ کۆنگره‌یه‌کی ئاوادا‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ هه‌م بۆ ناساندنی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ سوید و هه‌میش بۆ زیاتر شاره‌زابونی کادیره‌کانی یه‌کێتی له‌ به‌رنامه‌و کاری حیزبی لەو ووڵاته‌دا‌.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ دوای کاره‌کانی کۆنگره‌ هه‌ڤاڵان ئه‌ندامانی که‌رت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی سۆسیال دیموکراته‌کان له‌ ناویاندا مۆناسالین سه‌رۆکی پێشوی پارته‌که‌ به‌شداریان کرد له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز که‌ کۆمه‌ڵه‌ی فیدراسیۆنه‌ کوردیه‌کان ڕێکیان خستبوو له‌ شاری ستۆکهۆلم.
ڕۆژی یەک شەممە 27/3 دوای کۆتایی هاتنی کۆنگره‌که‌ هه‌ڤاڵانی که‌رت به‌ هاوڕێیه‌تی بەڕێزان عبدالرزاق فەیلی لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی و شۆرش قادر دانساز نوێنەری یەکێتی نیشتمانی وبەرپرسی پەیوەندیەکانی سوید و هەڤاڵان سەردار ئەمین لێپرسراوی کۆیتەی ڕێکخستنی سوید و سەلاح جەلیلەیی لێپرسروای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە دەرەوەی ووڵات هەروەها کۆمەڵێک لە کادران وئەندامانی یەکێتی بەشداریان کرد لە پرسەی خوالێخۆش بوو جەوهەر نامیق کە بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

img_5093.JPGimg_5091.JPG

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact