سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ئه‌مه‌ل جه‌لال: ئه‌وه‌ی به‌دیهاتووه‌ به‌تێكۆشانی هاوپه‌یمانیی كوردستان بووه‌و ئه‌وه‌شی به‌دیدێت هه‌ر به‌هێزو تواناى ئه‌و ده‌بێ

21 Feb 2010

دیداری- یاسین حسێن‌

ئه‌مه‌ل جه‌لال محه‌مه‌د سه‌عید كاندیدی ژماره‌ (11)یه‌ له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره‌ 372 و كاندیدى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووری پارێزگاى سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، تیشكده‌خاته‌سه‌ر خاڵه‌ گرنگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى و ئه‌وله‌ویاتى كارى خۆى ده‌خاته‌ روو.

هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نووسساز
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌، ئه‌مه‌ل جه‌لال وتى: جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان لیستی كراوه‌ی سنورداره‌، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ كوردستان چاره‌نووسساز و نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه‌ی كه‌به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌رووی ده‌ستووری و یاساییه‌وه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرین و ئه‌وه‌ی كه‌به‌دی نه‌هاتووه‌ خه‌باتی بۆ بكه‌ین بۆ به‌دی بهێنین، ئه‌مه‌ش به‌زیادكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

هاوپه‌یمانییه‌كى ناوازه‌
سه‌باره‌ت به‌فراوانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان توانیویه‌تی زۆرینه‌ی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى كوردستان له‌خۆبگرێت و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ شێوازێكی ته‌ندروستی وه‌رگرتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌هاوپه‌یمانیت كردووه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئازادی دراوه‌ به‌قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی لیسته‌كه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ كاندیده‌كانی خۆی بكات ئه‌مه‌ش شێوازی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌كات.

پرۆژه‌م له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌یه‌
ئه‌مه‌ل جه‌لال له‌باره‌ی ئامانج و به‌رنامه‌ی خۆی وه‌ك كاندیدێكی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وتی: ئێمه‌ وه‌ك پاڵێوراوه‌كانی ی.ن.ك و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئامانجی گشتیمان هه‌یه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌جێبه‌جێكردنى مادده‌ ده‌ستورییه‌كان و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و ستراتیژییه‌كانی وه‌ك بوارى ئابووری و ئه‌منی، به‌ده‌ر له‌مانه‌ خۆم وه‌ك ئه‌مه‌ل جه‌لال كاندیدی ژماره‌ (11)خۆم به‌نوێنه‌ری ژنان و لاوان و كرێكاران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیان لێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێمی له‌ناوچوو و ئه‌نفالكراوه‌كان و مندالانی نه‌خۆش و كه‌مئه‌ندامان به‌گشتی و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌چاویان له‌منه‌ و ده‌نگم پێده‌ده‌ن، پرۆژه‌ی من له‌هه‌موو ئاسته‌كاندایه‌ له‌ئاستی په‌روه‌رده‌یی و یاسایی و كۆمه‌لایه‌تی و مافه‌ یاسایی و مه‌ده‌نی و ده‌ستورییه‌كانیانه‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیار له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا و به‌گه‌ڕخستنی زیاتری توانا و هێزی لاوان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراقدا و كاركردن له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان و ئیشكردن بۆ كچان و ژنانی ماڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كان و قه‌رزی بچوكه‌وه‌ بیان كه‌ینه‌ كاره‌كته‌رێكی چالاك له‌بواری ئابووریدا و خۆیان بتوانن كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌رنامه‌ی منه‌ و به‌ئومێدی ئه‌وه‌م ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست متمانه‌ی ئه‌وه‌م پێبده‌ن و له‌داهاتوودا بتوانم له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دابم.

زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ پارێزگاكه‌م
كاندیده‌كه‌ی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانی سه‌باره‌ت به‌كاركردنی بۆ پارێزگاكه‌ى رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌وشتانه‌ی كه‌ گشتییه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌موو ژیانی پارێزگاكه‌مه‌وه‌ كه‌ سلێمانییه‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستنیشانكردنی بودجه‌ی پارێزگاكانه‌ له‌گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌خت بم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زۆرترین ده‌سكه‌وت بۆ پارێزگاكه‌م بهێنمه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌م بتوانم له‌رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ی به‌ستم زۆرترین په‌یوه‌ندی بۆ رێكخراوه‌كانی ژنان و لاوان بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه‌كانی ناو سنوری پارێزگای سلێمانی دروست بكه‌م و ده‌نگی سنوری پارێزگای سلێمانی بگه‌یه‌نم به‌ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان پێیانه‌وه‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌نگی پێده‌ده‌ن تا ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ نه‌چێت ئه‌مه‌ل جه‌لال وتی: وه‌ك ئه‌مه‌ل جه‌لال كاندیدی ژماره‌11ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ڵێن به‌وكه‌سانه‌ ده‌ده‌م كه‌ده‌نگم پێده‌ده‌ن وه‌فاداربم بۆ ده‌نگه‌كانیان درێژه‌ پێده‌ری خه‌بات و قوربانییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان بم به‌ڵێنده‌ده‌م كه‌نوێنه‌رێكی راسته‌قینه‌ و دڵسۆزبم بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و وه‌ك زیندانییه‌ سیاسییه‌كان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ئازابم و ته‌واوكه‌ری رێبازه‌كه‌ی ئه‌وان بم و خه‌بات بكه‌م بۆ مافه‌كانیان بۆیه‌ به‌و ئومێده‌م كه‌ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست متمانه‌ی ئه‌وه‌م پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان له‌بڕیاری سیاسی عیراقدا هه‌بێت.

به‌رنامه‌ى هاوپه‌یمانى گشتگیره‌
ئه‌مه‌ل جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق باسی له‌وه‌كرد هه‌موو ئه‌ركه‌كان گرنگن، به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌هاوپه‌یمانی كوردستان درێژه‌پێده‌ری ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و یه‌كلاكردنه‌وی مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌و زیادكردنی به‌شی كورده‌ له‌بودجه‌ی عیراق و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له‌ ستراتیژیانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا و مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌و یاساكان و قه‌ره‌بووكردنه‌وی گوندنشینه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوولاتی ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌رنامه‌و كاری هاوپه‌یمانی كوردستانن و به‌و ئومێده‌ی هاوولاتیان پشتیوانی له‌هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌دی هاتووه‌ ره‌نج و خه‌باتی تێكۆشانی هاوپه‌یمانی كوردستان بووه‌ و ئه‌وه‌شی كه‌به‌دی دێت ته‌ئكید به‌هێزو توانای هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌بێت.

به‌كردار بیسه‌لمێنن دیموكراسین
له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش باسی له‌وه‌كرد بانگه‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌ئامرازه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێویسته‌ به‌شێوازێكی شارستانی به‌رێوه‌بچێت و ئێمه‌ وه‌ك كاندیده‌كانی ی.ن.ك هه‌میشه‌ له‌هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌كانماندا داوامان له‌هه‌واداران و دۆستانی و رێكخستنه‌كانی خۆمان كردووه‌ كه‌گیانی مه‌ده‌نی و شارستانی پیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن و ئومێد ده‌كه‌م هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ باوه‌رمان به‌وه‌هه‌بێت كه‌ئه‌و دروشمانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یده‌ین له‌ره‌وشتماندا ره‌نگ بداته‌وه‌و به‌كردار بسه‌لمێنین كه‌ ئێمه‌ خه‌ڵكانێكی ئازادیخوازو دیموكراسی خوازین.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact