سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

موحسین عه‌بدولحه‌مید: لێدوانی هاشمی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌

24 Mar 2010

دیدار: سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌

لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقء ئه‌یاد سامه‌ڕایی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق له‌مه‌ڕ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆماری عیراق له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردی، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی سوننه‌ش دژایه‌تی خۆیان بۆئه‌و لێدوانانه‌ ده‌ربڕی و پێیان وابوو ئه‌و لێدوانه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌و تۆخكردنه‌وه‌ی هه‌ستی تایه‌فییه‌و بۆنی شۆڤێنییه‌تی لێدێت.

موحسین عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا له‌حزبی ئیسلامیی عیراق لێدوانه‌كانی هاشمیء سامه‌ڕایی ئیدانه‌كردو رایگه‌یاند ئه‌و قسانه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورنء ئێمه‌ مام جه‌لال هه‌ڵده‌بژێرین نه‌ك هاشمیی چونكه‌ مام جه‌لال له‌ماوه‌ی رابردوودا پیاوێكی به‌تواناو لێهاتو بووه‌و پێشنیار ده‌كه‌ین دووباره‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار. سه‌باره‌ت به‌و هه‌لوێسته‌ی و بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر كوردستانی نوێ دیدارێكی له‌گه‌ڵ موحسین عبدولحه‌مید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی شورای حزبی ئیسلامی عیراق سازكرد.

له‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه‌ تاچه‌ند ئه‌و لێدوانانه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوریی هه‌میشه‌یی ده‌ستورن، موحسین عه‌بدولحه‌مید وتی: ئه‌و لێدوانه‌ی هاشمی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌و دروست نییه‌ و نه‌ده‌بوو ئه‌م لێدوانه‌ بدرێت چونكه‌ خه‌ڵكی عیراق بڕیار ده‌دات كه‌ مام جه‌لال شیاوه‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار یان نا، پێویست ناكات پێشوه‌خت بوترێت ئه‌وه‌ مافی عه‌ره‌به‌، چونكه‌ له‌ ده‌ستوردا نه‌وتراوه‌ ئه‌م پۆسته‌ مافی كورد یان عه‌ره‌به‌، به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی به‌ توانایی و دڵسۆزی و لێهاتوویی تێدا بێت و خۆی هه‌ڵبژێرێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌ڵیبژێرن ئه‌وا ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار، ئیدی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌م پۆسته‌ بۆ عه‌ره‌به‌ دروست نییه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت پۆسته‌كه‌ بۆ
عه‌ره‌به‌ ئه‌وه‌ جۆرێك له‌ هه‌ناسه‌ی شۆڤێنییه‌ت و ده‌مارگیری تێدایه‌.

تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تییه‌كی عیراقییه
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دای سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ماوه‌ی رابردوودا، موحسین عه‌بدولحه‌مید وتی: له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا من چاودێریم كردووه‌ و له‌ خه‌ڵكیشم پرسیوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تاڵه‌بانی كه‌سێكی عیراقییه‌و له‌لایه‌ن عیراقییه‌كانه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌و له‌گه‌لا هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی كردووه‌، زۆر ژیرانه‌ وعاقلانه‌ پارێزگاری له‌ یه‌كێتی عیراق كردووه‌، هیچ كاتێك داینه‌شكاندۆته‌وه‌ بۆ لایه‌نێك ته‌نانه‌ت بۆ كوردیش كه‌ خۆی كورده‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی سیاسی زۆر به‌توانا و لێهاتوو به‌ ئه‌زموونه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌.

له‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه‌ ئه‌و دوو لێدوانه‌ی له‌لایه‌ن دوو كه‌سایه‌تی ئیسلامی (هاشمی و سامه‌ڕایی)ه‌وه‌ بووه‌، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ دراون، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بۆچوونی خه‌ڵك له‌باره‌ی گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی عیراق؟ به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه‌ پێشتر له‌ حزبی ئیسلامی بوون، موحسین عه‌بدولحه‌مید روونی كرده‌وه‌، ئه‌و دوو كه‌سه‌ زیاتر له‌یه‌ك ساڵه‌ هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ حزبی ئیسلامی عیراقه‌وه‌ نه‌ماوه‌، لێدوانی دژ به‌ئێمه‌یان داوه‌، ئێمه‌ كه‌حزبێكی ئیسلامین پشتیوانی له‌ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی برایانه‌و دۆستانه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌لا مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و هه‌موو سه‌ركردایه‌تی كورد پته‌وه‌.

لێدوانه‌كانیان شۆڤێنییه‌تی تێدایه
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی بۆچی لێدوانێكی له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی شیعه‌و علمانییه‌كانه‌وه‌ نادرێت؟ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا له‌حزبی ئیسلامیی عیراق ده‌ڵێت: ئه‌م دوو كه‌سه‌ لای ئێمه‌ نه‌ماون، كه‌لای ئێمه‌ نه‌مان ئیدی ئازادن ئه‌گه‌ر چاك یان خراپ، له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ئێمه‌ هیچ به‌رپرس نین، ئێمه‌ به‌روونی ووتومانه‌ لێدوانی ئه‌م كه‌سانه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌ و جۆرێك له‌ شۆڤێنییه‌تی تێدایه‌، ئێمه‌ حزبێكی ئیسلامین و ئومه‌مین خۆمان له‌باسی قه‌ومی ناده‌ین، ته‌نانه‌ت هاشمی له‌ ریكلام و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ ده‌كردو هێرشی ده‌كرد، له‌ یه‌كێك له‌ لافیته‌كانیدا نوسیبووی، خۆم رزگاركرد له‌ حزبی بوونێكی به‌رته‌سك بۆ نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌كی عیراقی، ئه‌مه‌ هێرش نییه‌ بۆ سه‌ر ئێمه‌؟ چونكه‌ ئێمه‌ به‌رته‌سك بیر ناكه‌ینه‌وه‌، عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و شیعه‌شمان له‌گه‌ڵه‌، له‌و لیسته‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق ته‌نانه‌ت شیعه‌شمان له‌گه‌ڵه‌.
له‌باره‌ی هاوكێشه‌ی سیاسی نوێوه‌ موحسین عه‌بدولحه‌مید وتی: جارێ روون نییه‌، گفتوگۆمان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی هاوپه‌یمانێتیكردن، به‌لام پێویسته‌ له‌وه‌ دڵنیا بین هیچ لایه‌نێك ناتوانێت كورد فه‌رامۆش بكات، چونكه‌ كورد پارسه‌نگی هاوسه‌نگكردنه‌، به‌بۆچوونی من هیچ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێت به‌بێ كورد، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ هاوپه‌یمانێتی دێنه‌ كوردستان گفتوگۆ و راوێژ له‌گه‌لا مام جه‌لال و كاك مه‌سعود ده‌كه‌ن.


كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ركه‌ناركردنی كورد نابێت

موحسین عه‌بدولحه‌مید له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ولاتانی ده‌وروبه‌ر له‌هاوكێشه‌ی سیاسی عیراق وكاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كان رایگه‌یاند: بێگومان، عیراق له‌ دوورگه‌یه‌ك نییه‌ له‌ناو ده‌ریادا، به‌ڵكو له‌بارودۆخی ئێستادا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وروبه‌ر به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌، به‌لام ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ركه‌ناركردنی كورد نابێت.
له‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه‌ولاتانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت ولاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی له‌ لیستی عه‌لاویی ده‌كه‌ن و ئایا ئه‌وه‌ رێخۆشكه‌ر نییه‌ بۆ به‌هێزبوونی ده‌نگی شۆڤێنیه‌كان؟ موحسین عه‌بدولحه‌مید وتی: لیستی عه‌لای زۆر دژبه‌یه‌كی تێدایه‌، عه‌لاوی خۆی علمانییه‌، باوه‌ڕناكه‌م ده‌مارگیریی قه‌ومی بێت، به‌لام لیسته‌كه‌ی دژیه‌كی تێدایه‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ له‌دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لا لایه‌نه‌كانی ناو لیسته‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وا ره‌نگه‌ لیسته‌كه‌ی له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ڵوه‌یشێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر لیستێك ته‌بایی تێدا نه‌بێت له‌كۆتاییدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌و چۆنێتی ته‌وافوقی سیاسی له‌عیراقدا موحسین عه‌بدولحه‌مید وتی: ئێمه‌ له‌گه‌لا ئه‌وه‌ین نابێت هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌ ته‌نیا یان هیچ تایفه‌یه‌ك به‌ته‌نیاو تاكڕه‌وانه‌ ده‌سه‌لات بگرێته‌ ده‌ست ئێمه‌ پێمانوایه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان ته‌وافوق و موماره‌سه‌ی قه‌ومی یان مه‌زهه‌بی، له‌ئێستابه‌دواوه‌ ته‌وافوق له‌عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌بێت نه‌ك وه‌ك پێشتر كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه‌ی تایفی بوو.

چۆن پشتیوانی له‌ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌كه‌ین
له‌وه‌لامی پرسیارێكدا، ئه‌گه‌ر ناوی تاریق هاشمی بێته‌ پێش كه‌ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار حزبی ئیسلامی عراق هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟ موحسین عه‌بدولحه‌مید رایگه‌یاند: تا ئێستا له‌و بابه‌ته‌مان نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و نه‌هاتۆته‌ به‌رده‌ممان به‌لام باوه‌ڕناكه‌م رازی بین، دواتر ئێمه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌ مام جه‌لال بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار چۆن پشتیوانی له‌ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌كه‌ین و له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی داهاتووشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی ده‌رنه‌چووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ئه‌و كاته‌ مه‌كته‌بی سیسای و ئه‌نجومه‌نی شورا كۆ ده‌بێته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین و به‌پێی قه‌ناعه‌تی خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ حزبی ئیسلامی عیراق بۆچی ده‌نگی كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ وتی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ راسته‌، ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی خۆمان ده‌كه‌ین، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراونمان كرایه‌ سه‌ر، هاوكات توانای ماددیمان كه‌م بوو بۆ ریكلام كردن و به‌عسییه‌كانیش زۆر دژایه‌تی و پڕوپاگه‌نده‌یان له‌دژ كردین، ئیدی له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هێرشمان كرایه‌ سه‌ر، جگه‌ له‌ كورد كه‌ به‌راستی دژمان نه‌بوون و ئێمه‌ هه‌موومان له‌و بڕوایه‌داین كورد له‌ هیچ كاتێكدا دژی حزبی ئیسلامی نه‌بوون و هه‌ڵوێستیان روون بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له‌رێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ موحسین عه‌بدولحه‌مید رایگه‌یاند: به‌عسییه‌كان له‌ لیستی عیراقییه‌دا هه‌ن، به‌لام له‌و بڕوایه‌دا نیم ژماره‌یه‌كی زۆریان بێنه‌ ناو په‌رله‌مان، به‌عسییه‌كان به‌ئاشكرا پشتیوانیان له‌عه‌لاوی كرد و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد و دژی ئێمه‌ بوون له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact